وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: ئەمڕۆ یه‌كه‌م کاروانی په‌نابه‌رانی عێراق لە فینلەنداوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه
"له‌سه‌ر داخوازیی خۆیان دەگەڕێنەوە"
K24ـ هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ئەمڕۆ یه‌كه‌م کاروانی په‌نابه‌رانی عێراق لە فینلەنداوە له‌سه‌ر داخوازیی خۆیان دەگەڕێنەوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د جه‌مال له راگەیەندراوێکدا گوتی: ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 18/2/2016، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی کە نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری عێراقیی هه‌ڵگرتووه و داخوازبوون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، له فینله‌نداوه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی به‌غدا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی: "ئەم کاروانە یەکەم کاروانی پەنابەرانی عێراقن لە فینلەندا و وەزارەت بە رێگەی باڵوێزخانەی کۆماری عێراق لە هلنسکیی بەڵگەنامەی کاتیی گەشتکردنی بۆ دەرکردوون و گواستنەوەشیانی لە ئەستۆ گرتوون بۆ بەغدا بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فینلەندا".
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق له چه‌ند مانگی رابردوو به هه‌زاران هاوڵاتیی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەیان كۆچیان كردووه، به‌هۆی "به‌دیهنه‌هاتنی خه‌ونه‌كانیان و دۆخی سەختیی ژیانیان"، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن له‌و وڵاتانه‌ی په‌نایان بۆ بردوون.
وڵاتی فینله‌ندا رۆژی 20/10/2015 بڕیاریدا مه‌رجی قورس بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراق دابنێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بێ هیوابوونی په‌نابه‌رانی عێراق له‌و وڵاته.
ئا: ن.ف