نێچیرڤان بارزانی: داواى كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیمان له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی كۆتاییهات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له پیرمام كۆبوویه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتیی رایگەیاند داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیمان له گۆڕان كردووه.
نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: "داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیمان له گۆڕان كردووه".
ده‌رباره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی حەیدەر عه‌بادیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە گوتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دابین دەکات، ئه‌گه‌ر هەرێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا به ته‌واوه‌تی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بدات، ئێمه‌ش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و نه‌وت راده‌ستی ئه‌وان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ده‌ستكاری خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".
ئامادەکران: موحسین حوسێن