دانانی ئاڵای كوردستان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی توركیادا

عه‌باس وه‌لى، مامۆستای زانكۆ

K24 - هه‌ولێر:

عه‌باس وه‌لی مامۆستای زانكۆی و شاره‌زا له‌ بواری سیاسه‌تی توركیا، رایگه‌یاند دانانی ئاڵای كوردستان له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی توركیا.

عه‌باس وه‌لی، كه‌ میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 بوو، راشیگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌تیش پێشڤه‌چوونه‌كانی سووریا، وایكردووه‌ توركیا به‌ جۆرێكی دیكه‌ بیربكاته‌وه‌ و سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت.

له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا و هاتنی رووسیا بۆ ناوچه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ توركیا پێویستی به‌ كوردستانه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێداگیرییه‌كانی توركیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ سووریا توركیا ناچارتر كردووه‌ بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی خۆی.

عه‌باس وه‌لی پێیوایه‌، تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و توركیا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژیی و ده‌ڵێت: "كه‌ داعش 20 كلیۆمه‌تر له‌هه‌ولێر دوور بوو، توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواند و به‌رگری له‌ هه‌ولێر نه‌كرد".