مرۆڤی ژیرى ئه‌فريقى و نيانده‌رتاڵ جووتبوونه
له نێوان مرۆڤی ژیری ئه‌فریقی و نیانده‌رتاڵى رۆژهه‌ڵاتيی جووتبوونێك روويداوه.
K24 – هه‌ولێر:
لێكۆڵينه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی زاناكانی ئه‌نسرۆپۆلۆجيا، ئه‌و راستییه‌یان ده‌رخست كه جووتبوونێك له نێوان مرۆڤی ژیر (Homo sapiens) و مرۆڤی نیانده‌رتاڵ (Neanderthals) به‌ر له په‌نجا تا شه‌ست هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش رویداوه.
زاناكان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، پاشماوه‌ی ئێسك و پروسكی تایبه‌ت به ژنێكى نیانده‌رتاڵى له ئه‌شكه‌وته‌كانی چیای ئه‌ته‌لای باشووری سیبیریا دۆزراونه‌وه، پاش ئه‌نجامدانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی (دی ئێن ئه‌ی) بۆ ئێسك و پروسكی ئه‌و ژنه ئاشكرا بووه جوتبوونێك روویداوه له نێوان مرۆڤی نیانده‌رتاڵ و مرۆڤی ژیری ئه‌فریقیا.
زانای ئه‌نسرۆپۆلۆجيا، سێرجی كاستیلانۆ، له په‌یمانگای ماكس بلانك له ئه‌ڵمانيا گووتی: "لێكوڵينه‌وه‌كانى پێشوو ئه‌وه‌یان ده‌سه‌لماند جووتبوونێك له نێوان مرۆڤی ژیر و مرۆڤی نیانده‌رتاڵ به‌ر له 50 تا 60 هه‌زار ساڵ روویداوه، به‌ڵام ئه‌م زانیارییه نوێیانه ده‌سه‌لمێنن مرۆڤ به‌ر له 200 هه‌زار ساڵ هه‌بووه و كۆچڕه‌وی كردووه و جووتبووه".
زانای ئه‌نسرۆپۆلۆجيا، مارتن كولفیلم، له زانكۆی بۆمبیو فابرا له ئیسپانیا كه به‌شداری له‌و پشكنینانه‌دا كردووه گوتی: "سیناريۆی گونجاو بۆ ئه‌م زانیارییه نوێیانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ پێكهاته مرۆییه‌كان له ئه‌فریقیا كۆچڕه‌وییان كردووه و گه‌یشتوونه ئه‌و ناوچانه‌ی مرۆڤی نيانده‌رتاڵى لێ هه‌بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وكاته جووتبوون له نێوان هه‌ردوو جۆردا روویداوه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د.