رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ به‌ڕێوه‌یه
ئه‌بوبه‌كر كاروانی:
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر كاروانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو له ههڵتهكانه و دوای رووخانی رژێمی به‌غدا و شۆڕشه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" ره‌وشه‌كه‌یان زیاتر هه‌ڵته‌كاند.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ به‌ڕێوه‌یه و مه‌رجیش نییه ئه‌و رۆژهه‌ڵاته به‌و مانایه‌ی بێت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌كرێت له‌و واقیعه‌ی نوێیه، كورد جێپه‌نجه‌ی پێوه‌دیار بێت.
كاروانی گوتی: "ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆن له‌سه‌ر حیسابی كورد و مافه‌كانی بووبێت، ئه‌وا هیوادارین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، كورد به‌شێكی گرنگبێت له ماناپێدان و سیماپێدانی".