48 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دراونه‌ته دادگا
موشیر ره‌شید:
K24 – هه‌ولێر:
دوای لەكاركەوتنی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەكانی پەرلەمانیش لە كاركەوتوون، لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان ئێستا 45 بۆ 50 راپۆرتی لەسەر گەندەڵی لەبەر دەستە، لە ماوەی ڕابردووش‌دا چەند راپۆرتییان بۆ چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان ناردووە.
له میانه‌ی میوانداریكردنیدا له رووماڵی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 7 له كه‌ناڵی كوردستان 24 موشیر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم رایگه‌یاند: "48 كه‌یسی گه‌ندڵیان داوه‌ته دادگا".
له‌باره‌ی فه‌مانبه‌رانی بندیواریش موشیر ره‌شید گوتی: "داتای دروستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه چه‌ند فه‌رمانبه‌ری بندیوار له هه‌رێمدا هه‌ن"، روونیشیكرده‌وه: " ئه‌و گوندنشینانه‌ی له‌سه‌رده‌می راگواستن له كۆمه‌ڵگاكانی زۆره‌ملێ دانه‌مه‌زرابوون، له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا دامه‌زرێندراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی و به‌دواداچوونی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم روونیكرده‌وه: "461 كه‌س به پله‌ی باڵا له وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و راوێژكار خانه‌نشینكراون، یان ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بووه، یان پۆسته‌كه‌یان له‌و پۆستانه نزمتر بووه و به‌و پۆسته باڵایانه خانه‌نشینكراون".