ده‌ستمان به‌سه‌ر موڵكی كریستیانه‌كاندا نه‌گرتووه
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبى:
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غداوه ره‌تیده‌كاته‌وه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستییان به‌سه‌ر موڵك و ماڵی كریستیانه‌كانی به‌غدا داگرتبێت.
كه‌ریم نووری، گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵی كاتژمێر 7ی كوردستان24 گوتی: " ره‌نگه گرووپی چه‌كداری هه‌بێت هه‌ڕه‌شه‌ی كردبێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت، به‌ڵام ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نییه".
پێشتر، یۆنادم كه‌ننا، چه‌كدارای میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ئه‌و كریستیانانه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌غداوه، ئه‌و شاره‌یان رووه و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌جێهێشتووه.