نه‌مانزانی هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان چی بوو
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی:
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له باره‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانین كه له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دواخراوه، به‌ڵام نازانین هۆكاره‌كه‌ی چی بوو.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن.