ئەمریكا: داعش كيميايى به‌كارهێناوه‌

ئەمە بۆ یەكەم جارە ئیدارەی ئۆباما بە فەرمی دان بەوەدابنێت كە داعش لە عێراق و سووریا چەكی كیمیایی بەكارھێناوە

 K24 - ھەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو راپۆرتانەی پشتڕاستكردەوە، كە باس لە بەكارھێنانی گازی خەردەل دەكەن لەلایەن داعش لە عێراق و سووریا.

مارك تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان زانیاریمان ھەیە كە داعش چەكی كیمیایی بەكارھێناوە، ئەو راپۆرتانەشیان بینیووە، كە ئاماژە بە بەكارھێنانی چەك كیمیایی دەكەن لە لایەن داعش لە عێراق و سووریا.

ئەمە بۆ یەكەم جارە ئیدارەی ئۆباما بە فەرمی دان بەوەدابنێت كە داعش لە عێراق و سووریا چەكی كیمیایی بەكارھێناوە.

ھاوكات ئاشتۆن كارتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتی: ئەمریكا بە وردی چاودێری تواناكانی داعش دەكات بۆ درووستكردنی ماددە كیمیاوییەكان و بەكارھێنانی لە عێراق و سووریا و ئەوە بابەتێكە كاری لە سەر دەكەن بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەنجامبدەن.

دوو رۆژ لەمەوبەر رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە جیھان چەند راپۆرتێكی بڵاو كردەوە، تێيدا ئاشكرایكرد كەوا داعش چەكی كیمیایی دژى هێزەكانی پێشمەرگە بەكارھێناوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز.

وه‌رگێڕانى: شنۆ محەممەد .