پەکەکە رەتیدەکاتەوە ھێرشەکەی ئەنقەرەی ئه‌نجامدابێت
تۆمه‌ته‌كان به به مه‌به‌ستدار لێكده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جەمیل بایک، ھاوسەرۆکی کەجەکە، رەتیدەکاتەوە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ھیچ پەیوەندییەکیان بە ھێرشەکەی شەوی چوارشەممەی شاری ئەنقەرەوە ھەبووبێت کە بووە ھۆی كوژرانی ٢٨ کەس و برینداربوونی ٦٥ کەسی دیکە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی فوڕاتی نزیک لە پەکەکە، بایک دەڵێ، نازانن کێ ئەو ھێرشەی كردووە، بەڵام لەوبڕوایەدان کە رەنگە ئەو ھێرشە، کاردانەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بێت کە تورکیا لە باکووری کوردستاندا و لەماوەی چەندین مانگی رابردوودا ئه‌نجامیداون.
لەدوای تەقینەوەکەی شەوی رابردووی ئەنقەرە، بەرپرسێکی ئەمنی توركیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو، پێدەچێت ئەو ھێرشە لە لایەن پەکەکەوە كرابێت.
جه‌میل بایك رایگه‌یاند، ئه‌وان نایانه‌وێ شه‌ڕ بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای توركیا بگوازرێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامێك بێت بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی جزیره و دیاربه‌كر.
جه‌میل بایك له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته گوتی: "له‌مه‌ودوا گه‌ریلاكان له هه‌موو شوێنێك چالاكتر ده‌بن و تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه".