پارتی: چاوپۆشی لەو كارە مەترسیدارانە ناكەین

ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

K24- هەولێر:

ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق گيراوه‌ و پارتى ديموكراتى كوردستان داواى كردووه‌ حكومه‌تى به‌غدا پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین كە قەرزەكانی هەرێم، بەتایبەتی قەرزەكانی ساڵی ٢٠١٤ بداتەوە".

له‌ باره‌ى ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى رايگه‌ياندووه‌، لەم دواییانە هەوڵێكی تێكدەرانە لە هەندێ لە ناوچەكانی كوردستاندا لە ئارادایە بۆ هاندان و ئاڕاستەكردنی كەسانێك بۆ هێرشكردنە سە بارەگاكانی پارتیمان بە مەبەستی ئاڵۆزتركردنی بارودۆخەكە.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، پارتى هۆشدارى داوه‌ له‌ مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و كاره‌ و رايگه‌ياندووه‌، "نە جەماوەری كوردستان و نە لایەنە خەمخۆرەكانی كوردستان و نە ئێمەش وەكو پارتی چاوپۆشی لەو كارە مەترسیدارانە هەرگیز ناكەین كە مەرامی هەندێ خەڵك و لایەنی دەرەوەی سنووری باشوری كوردستانە".

سه‌باره‌ت به‌ قه‌يرانى دارايش، سه‌ركردايه‌تى پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌،  "قەیرانی دارایی و باری بژێوی هاونیشتمانیان لەبەر چەندین هۆكار بەرەو خراپبون چووە، ئەمە ئەركی لایەنێك و دوو لایەن و حكوومەت بە تەنیا نییە كە لەخەمی چاككردن و بەرەنگاربونەوەی بێت، بەڵكو ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تاك تاكی خەڵكی كوردستانە، شان بدرێتە بەر چاكسازی و چاككرنەوەی هەڵەكان و سیاسەت و نەهجی بەرێوەبردن بە شێوازێك بێت كە گۆنجاو بێت لەگەڵ پێویستی قۆناغەكەو پێشكەوتنەكان".