حه‌سه‌كه: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات شارۆچكه‌ی شه‌ددادێ گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
"له ماوه‌ی دوو رۆژدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، 48 گوندیان له ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه"

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) هێزی سه‌ره‌كییه تیایدا، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی به ناوی (تووڕه‌یی خابوور) له باشووری پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه، له ماوه‌ی سێ رۆژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، توانیویانه 48 گوند له ده‌ستی داعش ده‌ربێنن، هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ی شه‌ددادێش له باشووری حه‌سه‌كه گه‌مارۆ بده‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هاوار: "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له ناوچه‌كانی چیای كه‌زوان و باشووری شارۆچكه‌ی هوول، له پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان، 48 گوندیان رزگاركردووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه: "ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له دوو لاوه له شارۆچكه‌ی (شه‌ددادێ) له باشووری حه‌سه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه، له میحوه‌ری باشووری هوول، 7 كیلۆمه‌تر و له میحوه‌ری چیای كه‌زوان، 15 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه دوورن".
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز: "شارۆچكه‌ی شه‌ددادێ شوێنێكی ستراتیژییه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه كۆنتڕۆڵبكرێت، بۆی هه‌یه شاری رققه‌ی پایته‌ختی داعش له سووریا له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه داببڕێنێ".
لای خۆیه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی سووریا دیموكرات، 24 گوند و كیڵگه‌یان له ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵكردووه،ئه‌و رێگایانه‌شی كه شارۆچكه‌ی شه‌ددادێ به عێراق و شاری رققه ده‌به‌ستێته‌وه، پچڕاندووه".
و: موحسین حوسێن