ئه‌مریكا لایه‌نێكی دیاریكراو به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار ناكات
"لێكۆڵێنه‌وه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه كۆتاییان نه‌هاتووه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه، لایه‌نێكی دیاریكراو به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار بكا، رایگه‌یاند، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌و رووداوه كۆتاییان نه‌هاتووه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیای له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه 28 كه‌س كوژران و 61 دیكه‌ش برینداربوون.
بێن رۆدس، جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان گوتی: "به توندترین شێوه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نقه‌ره ئیدانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كام لایه‌ن ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشینتۆن، بێن رۆدس زیاتر گوتی: "به توركه‌كانمان گوتووه، له هه‌موو گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) و لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌دا، گرینگیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه‌ش، جۆن كێربی گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره هێرشێكی تیرۆریستیی بووه"، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه لایه‌نێكی دیاریكراو به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تبار بكا و گوتیشی: "توركیا مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له خۆی بكا".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا، دوێنێ رایگەیاند: "تەقینەوەكەی ئەنقەرە لە لایەن یەپەگەوە ئەنجامدراوە".
سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتیشی: "خۆكوژەكە لە سووریا ھاتووەتە ناو خاكی توركیا و ناوی سەڵاح نەجاڕە و ئەندامی یەپەگە بووە و خەڵکی شاری حەسەکەی سووریایە".
لای خۆیه‌وه‌ش ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە رێگەی کوردستان24 ه‌وه وەڵامی سەرۆک وەزیرانی تورکیای دایەوە و ئه‌و تۆمەتانەی سەرۆک وەزیرانی تورکیای رەتکردەوە.
ساڵح موسليم بۆ كوردستان24 گوتی: "داوودئۆغڵو لە خەیاڵی خۆیەوە ئەو جۆرە قسانە دەكات، ئەو خۆكوژەی كه ئەو گوتی، ئەندامی یەپەگەیە دوور و نزیك نایناسین، ئەو شتانەی داوودئۆغڵۆ دەیڵێن ھیچی راست نین، ھەموو كەس دەزانێت ئامانجیان لەو قسانە چیە".
هه‌ر دوێنێ، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتی: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره دڵته‌نگی كردین، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ده‌چێت".
جەمیل بایک، ھاوسەرۆكی كەجەكەش لە بارەی تەقینەوەكەی ئەنقەرە، بۆ میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه گوتی: "نازانین كێ ئەو تەقینەوەی ئەنجامداوە، بەڵام لەوانەیە وەڵامدانەوەیەك بێت، لە بەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژیانەی لە كوردستان ئەنجامدەدرێن".
سه‌رچاوه: ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ+ئاژانسه‌كان
و: موحسین حوسێن