توركيا ده‌ڵێت ئه‌مريكا پێگه‌ى لاوازه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكا گرت و رايگه‌ياند، هانابردنى ئه‌مريكا بۆ يه‌په‌گه تا شه‌ڕى داعش بكات، ئاماژه بۆ لاوازى پێگه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه‌دا.
K24 – ئه‌نقه‌ره:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكا گرت و رايگه‌ياند، هانابردنى ئه‌مريكا بۆ يه‌په‌گه تا شه‌ڕى داعش بكات، ئاماژه بۆ لاوازى پێگه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه‌دا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵو، رایگەیاند، واشنتن له باره‌ى يه‌په‌گه‌وه لێدوانی دژ بەیەک دەدات و پەنابردنە بەر ئەو گروپانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا، لاوازی پێگەی ئەمریکا پیشاندەدات لە ناوچەكه‌دا.
چاوش ئۆغڵۆجارێکی دیکە داوای لە ئیدارەی ئۆباما کرد کە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یەپەگە بپچڕێنێت و ھۆشداریشیدایە کۆشکی سپی کە درێژەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەپەگە، ھەڵەیەکی ستراتیژییە و پێویستە بەزووترین کات ئەمریکا کۆتایی بەو ھەڵەیە بێنێت.
رەخنەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای قسەکانی جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێت کە رایگەیاندبوو، ئەوان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی یەپەگە.
تورکیا، یەپەگەی بە بەرپرسیاری سەرەکی تەقینەوەکەی شەوی چوارشەممەی شاری ئەنقەرە تۆمه‌تباركردووه، به‌ڵام هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده، ساڵح موسليم ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردنه‌وه و رايگه‌ياند، توركيا ده‌يه‌وێت پاساو بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر سووريا به‌ده‌ستبخات.