ئۆباما داوايهك له يه‌په‌گه ده‌كات
كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا داوايكردووه، هه‌ريه‌ك له توركيا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له سووريا دانبهخۆياندا بگرن.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا داوايكردووه، هه‌ريه‌ك له توركيا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له سووريا دانبهخۆياندا بگرن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆشكى سپى، هه‌ريه‌ك له باراك ئۆباما و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ره‌وشى نوێى سووريا و پشتيوانى ئه‌مريكايان بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل تاوتوێكردووه، كه توركيا دژى ئه‌و بژاره‌ى ئه‌مريكايه و يه‌كينه‌كان به "تيرۆر" تۆمه‌تبار ده‌كات.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆك ئۆباما ته‌ئكيدى كردووه‌ته‌وه كه نابێت يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ره‌وشى ناوچه بقۆزنه‌وه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر رووبه‌رێكى نوێ له زه‌وى و و داواشى له توركيا كردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه دان به خۆيان‌دا بگرن و تۆپبارانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى يه‌په‌گه رابگرێت".
له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردووه‌وه تا دوێنێ، به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام تۆپخانه‌كانى توركيا تۆپبارانى ئه‌و ناوچه كوردييانه ده‌كه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، تۆپبارانه‌كانى وه‌ڵامێك بوونه بۆ ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له ئه‌نقه‌ره روويدا و بووه هۆى كوژرانى 28 سه‌ربازى توركيا و هه‌ڵۆكانى ئازادى كوردستان كه له په‌كه‌كه‌وه نزيكن، به‌رپرسيارێتى تهقينهوهكهيان گرته ئه‌ستۆ.
يه‌په‌گه، توانيويه‌تى 3 له‌سه‌ر 4ى ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى سووريا و ناوچه‌كانى هاوسنوورى توركيا كۆنترۆڵ بكات.
ئه‌و رێكخراوه كوردييه چه‌كدارييه به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى توركيا نيگه‌ران بێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكايه‌تى توركيا، به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌كردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه ئۆباما داوايكردووه، كه ده‌ستبه‌جێ پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه رابگيرێن كه بوونه‌ته هۆكارى درووستبوونى گرژى و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش درووستكردووه. به گوێره‌ى گوته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا.
هاوكات، هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و داوايه‌ى رووسيايان ره‌تكرده‌وه، كه دوێنێ ئاراسته‌ى ئهنجوومهنهكهى كردبوو، بۆ راگرتنى ئۆپراسيۆن و تۆپبارانكردنهكانى توركيا له دژى يه‌په‌گه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ