كه‌می یاریزان پێلێگرینی ناچار ده‌كات پشت به‌یاریزانه‌ لاوه‌كان ببه‌ستێت

مانوێل پێلێگرینی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر ستی ئینگلیزی دووپاتیده‌كاته‌وه‌ پلانی هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را پشت به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان ببه‌ستێت.

پێشبینی ده‌كرێت راهێنه‌ره‌كه‌ی سیتیزن پشت به‌ چه‌ند یاریزانێكی لاو ببه‌ستێت له‌وانه‌ ئه‌لێكس گارسیا، كیلیچی، بیرسانت، براندۆن باركه‌ر و پابلۆ مافیۆ .

راهێنه‌ره‌ چیلیه‌كه‌ ده‌ڵێت" یاریزانی گه‌وره‌مان كه‌مه‌ و چوارشه‌ممه‌ش ده‌بێت له‌ چامپیۆنزلیگ یاری بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ تیپه‌كه‌ به‌ هاوسه‌نگی رابگرین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ركابه‌ری بكه‌ین له‌سه‌ر جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا، پێویسته‌ گۆڕانكاری بكه‌ین، یارییه‌كه‌ی چێڵسی گرینگه‌ به‌ڵام ده‌كه‌وینه‌ دۆخێكی ناچارییه‌وه‌ به‌هۆی كه‌می یاریزان".

Fly Erbil Advertisment