هه‌ولێر سبه‌ی یاریی مان و نه‌مان ده‌كات
ئه‌م یارییه داهاتووی یانه‌كه دیاری ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر
لە یارییەكانی خولی نایابی عێراق سبەی یەكشەمە یانه‌ی ھەولێر لە نێویاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌رووی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌بێته‌وه، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان یاری مان نەمانه، چونكه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یان له‌م یارییه‌دا هیوایان بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناخی داهاتوو زیندوو ده‌بێته‌وه، به دۆراندنیش لەم یارییە ھیچ ئومیدێكی بۆده‌ربازبوون له‌م قۆناخه نامێنێت.
یانه‌ی هه‌ولێر جگه له باسل مسته‌فای هێرشبه‌ر كه به‌هۆی 3 كارتی زه‌رده‌وه دوورخراوه‌ته‌وه، به ته‌واوه‌تی پێكهاته‌كه‌یه‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه.
له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ناجه‌ف كه عیماد محه‌مه‌دی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راهێنه‌ریه‌تی، به‌هۆی بوونی كارتی ره‌نگاو ره‌نگ له هه‌ردوو به‌رگریكاری سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی كه پێكهاتوون له (حه‌یده‌ر عه‌بودی و ئه‌یاد ئه‌كره‌م) بێبه‌شه.
یانەی هه‌ولێر بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت، پێشتر 4 جاریش ناسناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه، ھەرچی یانەی نەجەفیشە بە 23 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە، 16 وه‌رز به‌شداریی خوله‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا به جامی خوله‌كه ئاشنا نه‌بووه.