هۆزه‌كانى فه‌لوجه دژى داعش ده‌وه‌ستنه‌وه
پێكدادان له ناو شارۆچكه‌كه روويدا.
K24 ـ هه‌ولێر:
له‌ناو شارۆچكه‌ی فه‌للوجه پێكدادان له‌نێوان هۆزه‌كان و چه‌كدارانی داعش روویدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هۆزه‌كان و چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه روویدا".
به‌گوێره‌ی زانيارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هۆزی جه‌ریسات له بازاڕی نه‌زیزه‌ی ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه، رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و 10 چه‌كداری داعش كوژراوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له‌و جه‌نگه هۆزه‌كانی مه‌حامده و حه‌لابسه پشتیوانی هۆزی (جه‌ریسات)یان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك له ناوچه‌ی جۆلان له فه‌لوجه‌دا گرتووه.
قائیمقامی فه‌لوجه، عیسا سایر روودانی ئه‌و پێكدادانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و دۆخی ناو فه‌لوجه شڵه‌ژاوه".
له‌دوای ئه‌و رووداوه چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌كه ده‌ستیانكردووه به گرتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و تاكوو ئێستا 150 كه‌سیان له دانیشتوانی فه‌لوجه ده‌ستگیركردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنى ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری (رومادی)یان ده‌ستپێكردووه و شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌یان ده‌وره‌داوه.
پێشتریش به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو، بۆ رزگاركردنی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی فه‌لوجه كه لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، پێویسته سوپای عێراق هێرش بكاته سه‌ر شارۆچكه‌كه.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێڵا، فرانس پرێس
و: نيزام فه‌يسه‌ڵ