ناشناڵ جیۆگرافیكی ئه‌مجاره تایبه‌ته به كورد
به‌رده‌وامن له گه‌شتكردن و ته‌نها 3 كاتژمێریش له داعش دوورن

K24 - هه‌ولێر:
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك، بیست و پێنج لاپەڕەی بۆ کوردستان تەرخان کراوە، چەندین وێنەی جوانی تێدایە، ئەمانە هەندێك لە وێنەکانن.
گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك، گۆڤارێكی به‌ناوبانگی جیهانییه و له ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌چێت، یه‌كه‌م ژماره‌شی له ساڵی 1888 ده‌رچووه.
له‌و ژماره‌یه‌دا كه تایبه‌ته به كورد و سه‌ره‌تای مانگی ئادار ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، كه تێیدا باسی مێژووی كورد كراوه‌و ده‌ڵێت: "كورد میلله‌تێكه حه‌زی به گه‌شت و سه‌یرانه، له‌كاتێكدا ته‌نها 3 كاتژمێری له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دژی داعش دوورن، به‌ڵام خێزانه‌كانی كورد به كۆمه‌ڵ گه‌شت و سه‌یران ده‌كه‌ن".
له ژماره‌ی نوێیدا، گۆڤاره‌كه به وێنه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته روو، وه‌كو شێوازی كاركردن، هێزی پێشمه‌رگه، هاتنی په‌نابه‌ران، شه‌ڕی داعش، گه‌شتكردن و سه‌یرانی كوردان له به‌هاردا.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)