هێزه‌كانى بهسيج: بريتانيا ده‌يه‌وێت قاسم سوله‌يمانى له تاران بگلێ
رايگه‌ياند، بريتانيا ده‌ست له كاروبارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى وه‌رده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى بهسيجى ئێران، (ميليشيايه‌كى مهزههبيين و بۆ پشتيوانى له سيستمى سياسى ئێران دامه‌زراوون)، رايگه‌ياند، بريتانيا ده‌ست له كاروبارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى وه‌رده‌دات و ده‌يه‌وێت قاسم سوله‌يمانى بگلێت و له سهرنگهرى به‌رگرى له مهزارگهكانى شيعه شكستبهێنێت.
محەممەد رەزا نەقدی سەرۆكی ميليشيای بەسیجی ئێران گوتى: بەریتانیا ئه‌نجوومه‌نێكى شورا (په‌رله‌مان)ى لە ئێران دەوێت, كە لە تارانه‌وه, شكست بە قاسم سلێمانی بھێنێت و ھەوڵەكانی لە بەرگری لە مەزارگە پیرۆزەكانی شیعە بوەستێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌ریتانیا دەیەوێت ئه‌نجوومه‌نێك هه‌ڵبژێردرێت، كە نەوت و گازی ئێران ھەرزان فرۆش بكات و بیخاتە خزمەت نه‌يارانى ئێرانەوە.
ئەو قسانەی سەرۆكی رێكخراوی بەسیجی ئێران لە كاتێكدایە كە لەسەرەتای هاتنه‌ئاراى پرسى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ھەڵبژاردنەكانى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى و ئه‌نجوومه‌نى رێبه‌رى، ژماره‌يه‌ك له بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و لەوانە عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ھۆشدارییان داوە لە دەستێوەردان و دزەی نه‌يارانى ئێران لە كاروبارى ناوخۆ و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئهنجامهكانييدا.
ئا: گوڵباخ به‌هرامى