ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: سووریا پێویستی به سیستمێكی فیدڕاڵییە
"سووریا پێویستی به سیستمێكی فیدڕاڵییە سێ هەرێم لەخۆ بگرێت"
K24- هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ئیلهام ئه‌حمه‌د، رایگەیاند گفتوگۆ ده‌رباره‌ی سیستمی فیدڕاڵ له سووریا ده‌كرێ و ده‌بێ له سووریا سیستمێكی فیدڕاڵی بچه‌سپێت و له سێ هه‌رێم پێكبێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له دیداریكیدا له‌گه‌ل ئاژانسی فورات گوتی: "گفتوگۆ دەکەین ده‌رباره‌ی سیستمی فیدڕاڵیی له سووریا و ده‌بێ له سووریا سیستمێكی فیدڕاڵیی بچه‌سپێت و له سێ هه‌رێم پێكبێت، هه‌رێمی باشووری سووریا و هه‌رێمی باكووری سووریا و هه‌رێمی ناوەڕاست".
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش کرد کە: "كورد له هه‌رێمی باكووری سووریا سیستمی خۆسه‌ریی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات، له باره‌ی كۆنگره‌ی جنێڤ 3 گوتی: "ناكرێ له 25ی ئه‌م مانگه‌دا دانووستاندنه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسێون به‌ر له كۆنگره جیاواز بووه و ئێستاش جیاوازه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی سووریا له حه‌له‌ب زۆر دستكه‌وتی به‌ده‌ستهێنا".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه: "ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب به ته‌واوی كه‌وته ده‌ستی حكوومه‌تی سووریا، حكوومه‌ت ده‌توانێ به‌شداریی له دانووستاندنه‌كاندا نه‌كات و بڵێت هیچ شتێك نییه به ناوی ئۆپۆزسیون".
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د