شكاندنى بايكۆت لهلایهن مامۆستایانهوه خوێندكارانی دڵخۆشكرد
"رۆژانه یهك وانهش بخوێنین باشتره لهوهی هیچ نهخوێنین"

K24 - سلێمانی:
لەدواى 30 رۆژ لە بایکۆتى مامۆستایان و داخستنى دهرگای قوتابخانەکان، ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندنگانى قۆناغى ئامادەيى سنوورى پارێزگای سلێمانی، دەستيیان به خوێندنی وانهكانییان كردهوه.
بریارەى شکاندنى بایکۆتى مامۆستایانیش, لەدواى کۆبوونەوەى یەکێتى مامۆستایان کوردستانەوە دێت کە بە زۆرینەى دەنگ بڕیاریاندا دەست به گوتنهوهی وانهكانییان بكهنهوه.
هێڤى خوێندکارى 11ى ئامادەییە، دواى مانگێك دابڕانى لە خوێندن، ئەمڕۆ بەشکاندى بایکۆتى مامۆستایان دڵخۆشه، ئەو هەر وەک خۆى دەڵێت تاکە هیواى ئەوان تهواوكردنی خوێندنهكهیهتی، هێڤی داوا لە لەمامۆستایان دەکات هەوڵ و ماندووبوونى ساڵێکیان لە بهرچاو بگرن، لەگەڵ داواى مافە راوەکانیان, خویندکارانیان بیرنەچێت.
شکاندنى بایکۆتى مامۆستایان هەمەموو خوێندنگاکانى نەگرتەوە، خوێندکارانیش بێئومێدانە لە هۆڵەکانى خوێندن چاوەڕێى مامۆستاکانن، وەک خوێندکان دەڵێن گەر رۆژانه تهنها یهك وانهشیان پێ بگوترێتهوه، باشترە لە نەهاتنیان بۆ خوێندنگاکانیان، مامۆستایەکیش دەڵیت: "پێویستە مامۆستایان دەست بە دهوامهكانییان بكهنهوه، چونکە لە ماوەى بایکۆتکردنماندا پەیامى خۆمانمان گەیاندووە".
کەمال کەریم, مامۆستاى ئامادەيى قوتابخانەى رازاوه دهڵێت: "لەدواى کۆبوونەوەکەى لقى سلیمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان, بەزۆرینەى دەنگ بریاڕ درا بایکۆتى دەوام بشکێنين و مامۆستایانیش دەست بە گوتنەوەى وانەکانیان بکەنەوە".