جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا: ھۆشداریی دایە یەپەگە
"ئاگربەست لە سووریا ھەنگاوی یەكەمە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە"
K24 - ھەولێر:
تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا و ھیوادارە کە رووسیا كۆتایی بە ھێرشە ئاسمانییەکانی لەو وڵاتە بێنێت.
نوعمان کورتوڵمووش، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند:" تورکیا ھەمیشە لەو بڕوایەدا بووە ئاگربەست لە سووریا ھەنگاوی یەکەمە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانا لەو وڵاتە و ئومێدەواریشین دانووستان و گفتوگۆکانیش دەست پێ بکەنەووە".
سەبارەت بە بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنەکانی یەکێنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای كوردستان، ئەو بەرپرسەی حکوومەتی تورکیا ئاشکرای کرد کە تورکیا مافی خۆیەتی بەرگریی لە خاکی خۆی بکات و ھۆشداریشیدا کە ئەنقەرە دەتوانێت زۆر ھەنگاوی دیکە بنێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر سەروەریی وڵاتەكەی.
بۆردومانهكانى توركيا دواى ئهوه هاتن، كه يهكينهكانى پاراستنى گهل، بهرهو ناوچهى ئیعزازى نزيك كانتۆنى عفرين پێشڕهوييان كرد.
پێشڕهويكردنى يهكينهكان، توركياى هێنايه دهنگ و سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزيرانى ئهو وڵاته رايانگهياند، رێگه نادهن ئیعزاز بكهوێته دهست یەپەگە.
سەرچاوە: DHA داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد