به‌وێنه.. "ژیان زۆر به‌هێزتره له‌مردن"
له‌ناوه‌ڕاستی وێرانكارییه‌كانی ئه‌م شاره‌دا وێنه‌ی هاوسه‌رگیریان تۆمار كرد
K24- هه‌ولێر
سه‌ربازێكی سوپای سووریا به وێنه‌كانی هیوا بۆ خه‌ڵكی سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 23ی شوبات/ فبرایه‌ری 2016، ماڵپه‌ڕی (CNN) بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازێكی سوپای سووریا به‌ناوی "حه‌سه‌ن یوسف" ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له‌گه‌ڵ خاتوو "نه‌دی مه‌رحی" ته‌مه‌ن 18 ساڵان، دوای ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان، له رۆژی 5ی شوباتی ئه‌م مانگه‌دا، له ناوه‌ڕاستی وێرانكارییه‌كانی شاری حه‌له‌ب له سووریا چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بۆ یادگاری تۆمار كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه ژیان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزی و پشێویانه‌دا زۆر به‌هێزتره له مردن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)