ئه‌م وڵاته تا ئێستا هيچ منداڵێكى تێدا نييه
هاوسه‌رگيريان له‌خۆيان حه‌رام كردووه
K24- هه‌ولێر
فاتيكان بچووكترين ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن سه‌روه‌رييه له جيهاندا و باره‌گاى سه‌ره‌كى كڵێساى كاسۆليكه و ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرئاواى رۆماى پايته‌ختى ئيتاڵياوه و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له رووبار‌ى ته‌يبه‌ره‌وه دووره.
رووبه‌رى فاتيكان 44 كم2 تا ساڵى 1929 به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌تى ئيتاڵيا، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا پاپا و حكوومه‌تى ئيتاڵيا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه فاتيكان بكرێته قه‌واره‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ.
ده‌وڵه‌تى فاتيكان له‌لايه‌ن پاپاى فاتيكانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه له‌هه‌مان كاتدا رابه‌رى رۆحى نزيكه‌ى مليارك كاسۆليكييه له‌جيهاندا.
ژماره‌ى دانيشتوانى به‌گوێره‌ى سه‌رژمێرى ساڵى 2004 نزيكه‌ى 921 كه‌س بووه و به پێى ئاژانسى هه‌واڵى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، تاكه ده‌وڵه‌ته له‌جيهان هه‌ست به بوونى گريان يان پێكه‌نينى منداڵ تێيدا ناكه‌يت، چونكه هيچ منداڵێكى تێدا نييه و ته‌نانه‌ت هيچ ژن و پياوێك له‌و وڵاته‌دا هاوسه‌رگيريان نه‌كردووه، چونكه پێكهاته‌ى دانيشتوانه‌كه‌يان بريتين له‌پياوانى ئايينى و ژنانى ئايينخواز كه‌وا هاوسه‌رگيريان له‌خۆيان حه‌رام كردووه.