به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییەوە
"رۆژی هه‌ینیی مه‌ترسیدارە"

K24ـ هه‌ولێر
بەهۆی ئەگەری ئەنجامدانی خۆپێشاندانی ملیۆنیی و ئەنجامدانی نوێژی هەینیی هاوبەش لە نێوان شیعە و سوننە سبەی لە بەغدا، هێزەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیمارات لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەڵێ: "به‌هۆی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له رۆژی هه‌ینیی داهاتوو (سبەی)، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خراونەتە دۆخی ئاماده‌باشییەوە".
بەگوێرەی رۆژنامەکە، هێزە ئەمنییەکان سەرجەم رێگاکانی دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریر و پرد و رێگاکانی ناوچەی سەوزیان لە بەغدا گرتووە و هاتووچۆیان لەو ناوچانە قەدەغە کردووە.
رۆژنامەکە ئاماژەش دەکات، هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاری توندیان گرتووه‌تەبه‌ر و له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز هێزه‌كانییان بڵاوکردووەتەوە جگه له‌وه‌ی چه‌ندین خاڵی پشكنین داندراون و کارمەندانی هه‌واڵگریی به‌سه‌ر ناوچه‌كان دابه‌شكراون.
ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌غدا و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدایه، ئه‌و ناوچه‌یه دوای رووخانی رژێمی عێراق به‌و ناوه ناسرا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌دری شیعە مەزهەب، به سه‌ركرایه‌تی موقته‌دا سه‌در ئاماده‌كاریی داكات بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه و داوای له هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م شاره‌كان كرد، به‌شداریی بكه‌ن له "خۆپیشاندانی ملیۆنیی" له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا.
گۆڕه‌پانی ته‌حریر كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و نزیك ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌رقی، به ناوبانگترین شوێنی خۆپیشاندانه‌كانه له‌و شاره.
سه‌در له بانگه‌وازه‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتیان كرد به‌هۆی "قه‌یرانی دارایی و ئه‌منیی" و دژی "گه‌نده‌ڵكاران و داعش" رۆژی هه‌ینیی به‌شداریی له خۆپیشاندان و نوێژی هه‌ینیی بکەن کە بڕیارە لە بەغدا بە پێشنوێژیی خۆی ئەنجامم بدرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی چه‌كدارانی داعش له فه‌للوجه و هیتی پارێزگای ئه‌نبار، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگییان له نێواندا هه‌یه.
به‌هۆی تێچووی جه‌نگی چه‌كدارانی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان: ن.ف