یەپەگە: پابه‌ندی ئاگربه‌ست ده‌بین له سووریا
"ئاگربه‌ستەکە داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر
رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، یه‌په‌كه پابه‌ندی ئاگربه‌ست ده‌بێ له سووریا.
رێدوورخه‌لیل له لێدوانیكییدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند كه: "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پابه‌ندی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا دەبن بۆ راگرتنی شه‌ڕ له سووریا، به‌ڵام وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه بكرێته سه‌ریان".
رێدوور خه‌لیل گوتیشی: "ئیمه وه‌كوو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل گرنگییه‌كی گه‌وره به پلانی ئاگربه‌ست ده‌ده‌ین".
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به هاوپه‌یمانی هاوپیه‌مانێتی نێوده‌وڵه‌تیی داده‌نرێن به سه‌رۆکایەتی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش.
ئاگر به‌سته‌كه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا بو راگرتنی شه‌ڕ له سووریا لایەن و گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه لەو وڵاتە كه پێكهاتوون له سوپای حکوومەتی سووریا و رێكخراوی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشا شیعه‌كانی عیراق، بەڵام ئاگربه‌سته‌کە داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
هێزه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیا شیعه‌كانی عێراق بۆ پالپشتیكردنی حكوومه‌تی سووریا لەو وڵاتە شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د