باكووری كوردستان.. تابلۆی دیاركردنی شوێنه‌كان به زمانی كوردیی ده‌نووسرێن
K24 – هه‌ولێر
شاره‌وانیی شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان له ناو سه‌نته‌ری شاردا تابلۆكانی تایبه‌ت به دیاریكردنی شوێنه‌كان به زمانی كوردیی دانا، بڕیاریشه له‌سه‌ر رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ش تابلۆی تایبه‌ت به ترافیك به كوردیی دابنێت.
هه‌وڵه‌كانی نووسینی تابلۆكانی دیاریكردنی شوێنه‌كان به زمانی كوردیی له باكووری كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2015، ئێستا ناوه‌كانی (فڕۆكه‌خانه، شه‌قام، ره‌ها، مێردین) له‌سه‌ر تابلۆكان ده‌بینرێن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئامه‌د، حیكمه‌ت ئالتوگ، کە سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م كاره ده‌كات، له لێدوانیكیدا بۆ (كوردستان24) گوت: "تا ئێستا 950 تابلۆی تایبه‌ت به ئامه‌د و ده‌وروبه‌ری دروست كراون و به زمانه‌كانی ( كورمانجی، زازاكی، ئه‌رمه‌نی، عه‌ره‌بی) له‌سه‌ر رێگاکان دانراون".
گوتیشی: "ئه‌و كاره نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو بۆ توركیاش كارێكی پیرۆزه، له باكووری كوردستان بۆ ئاسانكردنی هاتووچۆ تابلۆی زمانی كوردیی ئاماده كران، ئێمه زۆر دڵخۆشین، خه‌ڵكیش ده‌ستخۆشییان لێكردوین".
به‌رپرسانی شاره‌وانیی ئامه‌د ده‌ڵێن، چۆن له ناوچه گه‌شتیاره‌كانی توركیا تابلۆكان به زمانی ئینگلیزیی نووسراون، له باكووری كوردستانیش ده‌بێ تابلۆ به زمانی كوردیی هه‌بێ، ئه‌مه ئاسانكارییه بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر زمانی كوردیی له توركیا زمانێكی فه‌رمیی نه‌بوو، هاوڵاتیانی باكووری كوردستان ناچار ده‌بوون به زمانی توركیی قسه بكه‌ن، ئێستا ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان و شاره‌وانی هه‌وڵده‌ده‌ن له باكووری كوردستان زمانی كوردیی به روونیی دیار بێت و هه‌موو بواره‌كانی ژیان بگرێته‌وه.
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د