"سەدان" چەكداری داعش گەڕاونەتەوە فەرەنسا

ئەو چەكدارانە بەشداریان كردووە لە ھێرشكردنە سەر "كوردانی عێراق"

K24- ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا 245 چەكداری داعش لە عێراق و سووریا گەڕاونەتەوە فەرەنسا بۆ بڵاوكردنەوەی بیری توندڕەویی.

بە گوێرەی راپۆرتەكەی وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا: "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆری ھاوڵاتیانی فەرەنسا پەیوەندیان بە داعشەوە كردووە لە عێراق و سووریا و 254 كەس لەوانە كە بەشداربوونە لە كوشتنی كوردان لە عێراق و سووریا گەڕاونەتەوە فەرەنسا".

راپۆرتەكە ئاماژەش دەکات: "ئەو چەكدارانە لە سووریا مەشقیان پێكراوە و دوای تەواوكردنی مەشق، رووبەڕووی كوردەكان بوونەتەوە و دەستدرێژیان كردووەتە سەریان".

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو: "كاتێ داعش ھێرشی كردووەتە سەر عێراق، ئەو چەكدارانە بەشداریان كردووە لە ھێرشكردنە سەر كوردانی عێراق و دوای ئەوەی داعش ناوچەیەكی زۆری لە دەستداوە، ئەو چەكدارنە گەڕاونەتەوە فەرەنسا، حكوومەتی فەرەنسا ترسی ھەیە لەوەی ئەو چەكدارنە قوتابخانەكانی فەرەنسا بکەنە ئامانج".

چەكدارانی داعش لە 13/11/2015 چەند ھێرش و تەقینەوەیەكیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامدا لە ئاكامدا زیاتر لە 120 كەس كوژران و نزیکەی 300 دیکەش برینداربوون، لەو كاتەوە تا ئێستا حكوومەتی فەرەنسا باری نائاسایی راگەیاندووە و چەندین رێكاری توندی گرتووەتەبەر لە دەستووریشیدا مافی لێسەندنەوەی ناسنامەی لە توندڕەوان چەسپاند.

سەرچاوە: Europe1, وەرگێڕانی: شنۆ محەممەد