به وێنه.. كۆدى "فيلمه هۆليودييه‌كانى" داعش ده‌كرێته‌وه
به‌و پێيه‌ى داعش ته‌كنيكى سينه‌ماى ئه‌مريكايى به تايبه‌تى هۆليود به‌كارده‌هێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
فيلم و گرته ڤيديۆييه‌كانى داعش، لێكدانه‌وه‌ى زۆريان به‌دواى خۆي‌دا هێناوه، له ناوه‌نده ميدياييه‌كاندا به‌شێك له به‌رهه‌مه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كانى داعش، به فيلمى هۆليۆدى ناوده‌برێن، به‌و پێيه‌ى داعش ته‌كنيكى سينه‌ماى ئه‌مريكايى به تايبه‌تى هۆليۆد به‌كارده‌هێنێت.
له دانپێدانانياندا، ژماره‌يه‌ك له‌و چه‌كدارانى داعش كه به ده‌ستگيركراوون ياخود ده‌ستبه‌ردارى داعش بوون، باس له فێڵه‌كانى داعش و شێوازى وێنه‌گرتنى سينه‌ماييانه‌ى داعش ده‌كه‌ن، كه وێنه و ڤيديۆكان ده‌رهێنه‌رى شاره‌زايان له پشته و پيشانده‌رى واقيع نيين.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، داعش به سه‌دان فيلم و تۆمارى ڤيديۆيى له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و چه‌ناڵه ڤيديۆييه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بوونه‌ته هۆى راكێشانى سه‌رنجى هه‌زاران گه‌نج و په‌لكێشكردنيان بۆ ناو داعش.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا رێكخستنى ئه‌لقاعيده له يه‌مه‌ن گرته‌يه‌كى ڤيديۆى بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا باس له‌وه ده‌كات، رێكخراوى داعشى نه‌يارى به فێڵ ده‌يه‌وێت بره‌و به شه‌ڕى خۆى له‌گه‌ڵ حووسييه‌كان بدات.
چه‌كدارێكى داعش به ناوى ئه‌بو عه‌تا، دواى وازهێنانى له داعش دانى به‌وه‌دا ناوه، داعش له يه‌مه‌ن زۆرێك له مزگه‌وته‌كانى سوننه‌ى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، چۆن داعش فيلمه‌كانى به‌رهه‌مده‌هێنێت. و له‌و باره‌يه‌وه روونيكردووه‌ته‌وه، جارێك له‌گه‌ڵ تيمێكى راگه‌ياندنى داعش چووه‌ته ناوچه‌ى حه‌زره‌مۆت و داوايلێكراوه به‌شدارى له كارى نواندن و وێنه‌گرتنى فيلمێكدا بكات، كه داعش به نيازه له داهاتوويه‌كى نزيكدا بڵاويبكاته‌وه.
ئه‌بو عه‌تا ده‌ڵێت: پێيان وتيين ته‌قه به‌ره‌و ئه‌و شاخه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى شه‌ڕى حوسييه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: له گرته‌يه‌كى ديكه‌دا ده‌رهێنه‌ره‌كه، كه به‌رپرسێكى داعش بوو، داوايكرد، رۆڵى چه‌كداره حووسييه‌كان ببينين، كه له به‌ره‌ى شه‌ڕدا راده‌كه‌ن و خۆيان له به‌رده‌م چه‌كدارانى داعشدا راناگرن.
له باره‌ى گرته‌ى سێيه‌ميشه‌وه، گوتى: ئه‌وان رۆڵى يه‌كێكيان ده‌ويست كه چه‌كدارى داعشه و له‌سه‌ر زه‌وى كه‌وتووه. خوێنێكى زۆرى له‌به‌ر رۆيشتووه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ره‌كه شله‌يه‌كى سوورى زۆرى به ناوچه‌كه‌دا بڵاوكردبوويه‌وه. و ديمه‌نه‌كه ئه‌وه‌ى پيشانده‌دات، كه داعش توانيويه‌تى حه‌شارگه‌يه‌كى حووسييه‌كان كۆنترۆڵبكات و سه‌رجه‌م چه‌كداره حووسييه‌كان بكوژێت كه له راستييدا هيچ چه‌كدارێكى حووسى بوونى نه‌بوو، جگه له چه‌كدارانى داعش كه نواندنيان ده‌كرد.
به گوێره‌ى ئه‌و گرته‌يه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش، خۆى يه‌كێك بووه له‌و كاره‌كته‌رانه‌ى داعش بۆ به‌رهه‌مهێنانى فيلمه‌كانى به‌كارى هێناوه.
ئا: ئ.هـ


