ئابوورى ئێران له چنگى پياوانى مه‌زهه‌ب و سوپاى پاسداران‌دا
كێ زاڵه به‌سه‌ر ئابوورى ئێران‌دا؟ بازرگانانێك به جلوبه‌رگى مه‌زهه‌بييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسداران ته‌نيا نييه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئابوورى ئێران‌دا، به‌ڵكو پياوانى مه‌زهه‌بى هاوبه‌شى ده‌كه‌ن. "خاتهمولئهنبيا"، ناوى گرووپێك يان كۆمه‌ڵه‌يه‌كى ئاينيى و خێرخوازى نييه، به‌ڵكو ناوى گرووپێك له كۆمپانيا گه‌وره‌كانه كه سيستمى ئابوورى ئێرانى پێوه په‌يوه‌سته و مه‌لاكانى ئێران خاوه‌ندارێتى ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه ئاينييه‌كان له سه‌دا 80ى ئابوورى ئێرانيان له ژێر دهسهڵاتدايه. هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێرانيش به پله‌ى يه‌كه‌م خزمه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازييهى مه‌لاكانى كرد. تۆماس كوڵمان، رۆشنايى زۆرترى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پرسه.
هه‌ر گه‌شتيارێك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تاران دابه‌زێت، وه‌ك نێچيرێكه به ده‌ستى سوپاى پاسدارانه‌وه. پێى خۆش بێت يان پێى ناخۆش بێت. ئه‌و سوپايه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خومه‌ينى له تارانى پايته‌ختدا ده‌پارێزێت و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و داهاتى زۆر و زه‌وه‌ندى ده‌ماشێته‌وه. له فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كانى ئێران‌دا ته‌نيا لايه‌نى قسه رۆيشتوو سوپاى پاسدارانه. ئه‌وه ده‌توانێت رێگه‌ى هێنانه ناوه‌وه‌ى كاڵا و شمه‌ك بدات و هه‌ر ئه‌ويش ده‌توانێت رێگرى له هاورده و هه‌نارده‌ى بازرگانى بكات. ئه‌و هێزه له په‌راوێزى ياساى باجدا كار ده‌كات و هيچ كه‌سێك له سهرووييهوه نييه لێپرسينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات. له باره‌ى نرخ و راده‌ى هه‌نارده و هاورده و قازانجه‌كانى له بازارى ره‌شدا.
سوپاى پاسداران له هێزه وشكانى و ده‌ريايى و ئاسمانييه‌كان پێكهاتووه و هه‌موو چه‌كێكى ستراتيژى ئێرانى له‌به‌رده‌ستدايه. ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له 120 هه‌زار كه‌س تێپهڕيكردووه.
سوپاى پاسداران ئاماژه و ده‌ربڕى راسته‌قينه‌ى دامه‌زراوه‌ى ئابوورى زۆر گه‌وره‌يه. ئه‌و ده‌رمانخانه و نه‌خۆشخانه‌ى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى چاو ده‌كاته‌وه. له پيشه‌سازى ئۆتۆمبێلدا خاوه‌نى هه‌موو شتێكه. هێڵه گشتييه‌كان رێكده‌خات و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ميترۆ و تونێله‌كان و به‌نداوه‌كان له لايه‌ن ئه‌و كۆمپانيايانهوه سهرپهرشتيدهكرێن و كه‌رتى نه‌وت و غاز و كانزاكانيش به ته‌واوه‌تى له ده‌ستى ئه‌و سوپايهدايه.
هێشتا راگه‌ياندنى خۆرئاوايى زانيارى ئه‌وتۆى له باره‌ى ئه‌و جۆره چالاكييانه‌ى سوپاى پاسداران له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.

له 2009دا دامه‌زراوه‌ى ئێستگهكانى بى بى سى بڵاويكرده‌وه، كه پاسداران به به‌هاى 8 مليار دۆلارى ئه‌مريكايى به‌نده‌رى شابههاريان به‌ستووه‌ته‌وه به هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ئێرانه‌وه. ئه‌و سوپاه به‌نده‌رى كه‌نداوى عومانيان به‌سته‌وه به سنوورى پاكستانه‌وه و ته‌نيا 100 كيلۆمه‌تر له ئه‌فغانستانى ده‌وڵه‌مه‌ند به كه‌رسته‌ى خاو دووره.
ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى له‌و پرۆژه ئيستراتيژييهدا، كه ده‌بێته ژێرخانێكى سه‌رمايه‌گوزارى به رمێن و ده‌توانێت به ملياران دۆلار وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت، دامه‌زراوه‌ى خاتهمولئهنبيا بوو. ئه‌و دامه‌زراوه ئابوورييه، له 1980 دامه‌زراوه و له پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى ئێران‌دا دواى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه توانيى هه‌موو جومگه‌كانى ئابوورى وڵات قۆرغبكات.

كاتێك له سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وايى ئهحمهدينهژاددا، ملياران دۆلار ديار نه‌ما، ئێرانييه‌كان له چاره‌نووسى پارهكهيان پرسى، به‌ڵام هيچ وه‌ڵامێكيان ده‌ست نه‌كه‌وت.
شاره‌زا له ئابوورى ئێران به‌همه‌ن نيرۆماند، كه له به‌رلين ژيان به‌سه‌ر ده‌بات، راى وايه ئه‌و فهرمانڕهوايانهى له سێبه‌ردان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رده‌كه‌ون، گيرفانبڕن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كۆمپانياكانى ئه‌و هێزه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ر ئابوورى ئێران‌دا گرتووه، سێيه‌كى ئابوورى نيشتيمانى ئێرانيان بۆخۆيان قۆرغكردووه.
به گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، ئاستى گوڕى ئابوورى ئێران له 2014دا زياتر له 425 مليار دۆلار بووه. ئه‌مه‌ش واته قه‌واره‌ى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و هێزه به‌و ئابوورييه‌وه 140 مليار بووه.
بازرگانانێك به جلوبه‌رگى مه‌زهه‌بييه‌وه
ته‌نيا سوپاى پاسداران ده‌ستى نه‌گرتووه به‌سه‌ر ئابوورى ئێران‌دا، به‌ڵكو گرووپ و كۆمه‌ڵه‌ى ديكه هه‌ن، كه راسته‌وخۆ له لايه‌ن پياوانى مه‌زهه‌بييه‌وه و رووحانييهكانهوه سهرپهرشتيدهكرێن، شانبه‌شانى سوپاى پاسداران چنگيان له ئابوورى ئێران گير كردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له‌و بڕوايه‌دايه، ده‌سته‌بژێرێك له هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى مه‌زهه‌بى ئێران له سه‌دا 80ى ئابوورى ئێرانيان بۆ سوودى خۆيان قۆرغكردووه.
تا ئێستا هيچ له باره‌ى ئه‌و چالاكييه ئابوورى و داراييانهوه نازانرێت كه ئه‌و گرووپانه ئه‌نجاميده‌ده‌ن.

پێشتر رۆيته‌رز بڵاويكردبوويه‌وه، كه دامه‌زراوه‌يه‌كى مه‌زهه‌بى له ژێر ناوى "ستاد" هه‌يه و ئه‌و دامهزراوهيه له 1989 رێك دواى كۆچى دوايى رووحوڵڵا خومه‌ينى رابه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا به 90 مليار دامه‌زرا و كرايه سه‌نته‌رى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى خومه‌ينى و ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێ سپێردرا. سه‌ره‌تا ئه‌و دامهزراوهيه كرايه سه‌رپه‌رشتيارى هه‌موو ئه‌و مووڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و زه‌وى و زارانهى بنه‌ماڵه‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا شاى په‌هڵه‌وى به‌جێيان هێشتبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه هاوكارى هه‌ژاران و لێقه‌وماوانى پێ بكرێت. له‌و كاته‌وه ستاد "ستاد" بووه‌ته كاريگه‌رترين دامه‌زراوه‌ى ئابوورى قۆرغكارى له ئێران‌دا و راسته‌وخۆ له لايه‌ن "رێبه‌رى باڵا" واته خامه‌نه‌ئييه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
كێ له لابردنى گه‌مارۆ سوودمه‌نده
له 1989ه‌وه ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامهنهئى، شوێنگره‌وه‌ى خومه‌ينى، سه‌رپه‌رشتيى ئيپراتۆريهتى ستاد ده‌كات و له كه‌رته‌كانى نه‌وت و په‌يوه‌ندييه‌كان و داووده‌رمان، به تايبه‌تى حه‌پى رێگرتن له منداڵبوون و ئاژه‌ڵدارى و كشتووكاڵدا، چالاكى دارايى جۆر به‌جۆرى هه‌يه. به‌شێك له چالاكييه‌كانى له لايه‌ن ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه سزايان بۆ دياريكرابوو.

وه‌زيرى داراى ئه‌مريكا، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندبوو، ستاد، ماناى دامه‌زراوه‌يه‌كى ئاسايى نادات به ده‌سته‌وه، به‌ڵكو ئاماژه‌يه بۆ "تۆڕێكى به‌رفراوان كه چه‌ندين كۆمپانيا ده‌گرێته‌وه و موڵك و سامان به پشتيوانى به‌رپرسانى باڵاى ئێران كۆده‌كاته‌وه".
دواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان، ئه‌و دامه‌زراوه ئابوورييانهى ئێران كه به ملياران دۆلاريان كه‌ڵه‌كه كردووه و له لايه‌ن ده‌سته‌بژێرێك له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ده‌ستيان زۆرتر ئاوه‌ڵا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سوودى زۆرتر و سه‌رمايه‌ى زياتر كه‌ڵه‌كه بكه‌ن و به‌رفراوانتر له جاران بازار و كايه ئابوورييه‌كان و جموجۆڵى بازرگانى قۆرغ بكه‌ن.
نووسينى: تۆماس كوڵمان
و: ئ.هـ
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله، قه‌نته‌ره.