حه‌سه‌ن رووحانى: داهاتوو دياريده‌كه‌ين

حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێرانییەکان بەم ھەڵبژاردنە داھاتووی وڵاتەکەیان دیارییدەکەن.

K24 – هه‌ولێر:

لەکاتی دەنگدانی لە ھەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێرانییەکان بەم ھەڵبژاردنە داھاتووی وڵاتەکەیان دیارییدەکەن.

رووحانی کە لە تارانی پایتەخت دەنگیدا رایگەیاند، چاوەڕێ دەکات ژمارەیەکی زۆر ئێرانی بەشداری لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆ بکەن و ئاشکراشیکرد حکومەت ھەموو ھەوڵێکی دەخاتە گەڕ  بۆ پاراستنی ئازادی، یاسایی و شەفافیەتی پڕۆسەکە.

دواتر رووحانی گوتیشی: ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى، ھەر ئەنجامێک بێت پێویستە رێزی لێبگیرێت و قبوڵ بکرێت.

پێش رووحانیش، رێبەری ئێران عەلی خامنەیی لەکاتی دەنگدانیدا، داوای کرد ئەوانەی ئێرانیان خۆشدەوێت، بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی رۆژی ھەینیدا بکەن.