لاریجانی: خەڵكی ئێران بە داواكانی ئەمریكا دەڵێن نا

سادق لاریجانی بەرپرسی دەستگای دادوەری ئێران كە خۆی پاڵێوراوی ئەنجومەنی شارەزایانە لە كاتی دەنگدان جارێكیدیكە بەتووندی لەسەر ئەمریكا قسەی كرد.

K24 – هه‌ولێر:

سادق لاریجانی بەرپرسی دەستگای دادوەری ئێران كە خۆی پاڵێوراوی ئەنجومەنی شارەزایانە لە كاتی دەنگدان جارێكیدیكە بەتووندی لەسەر ئەمریكا قسەی كرد.

لاریجانی لە باكووری ئێران و لە یەكێك لە سندووقەكانی دەنگدان دەنگی دا.

له‌ وتەیەكدا سەبارەت بە ئەمریكا گوتی: كۆشكی سپی داوای كردبوو ھاووڵاتیانی ئێران لەم ھەڵبژاردنەدا رای خۆیان بە جیھان بڵێن، ھەربۆیە بەشداری گەرمی ھاووڵاتیانی ئێران وەڵامێك ده‌بێت بۆ كۆشكی سپی.

بە گوتەی لاریجانی خەڵكی ئێران لە ھەموو ھەڵبژاردنەكاندا بە چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان بەرامبەر بە داواكاریيەكانی ئەمریكا و كۆشكی سپی وەڵامی (نا) یان داوەتەوە و مل بۆ داواكانی ئەوان كه‌چ ناكه‌ن.