كورد فاكته‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌

سكۆت بێتس

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7293fdeb-82fc-4eb8-8437-89bd48ce5ee7/skot.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆكی ناوەندی سیاسەتی نه‌ته‌وه‌یی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ناو ببات و پێویسته‌ كورد ببێته‌ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن بڕیاری خۆی.

سكۆت بێتس بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و وڵاتان دڵنیا بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیانه‌".

هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا گرنگی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان و كورد بدات له‌ داهاتوو، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ هێزێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا".

سكۆت بێتس له‌ باره‌ی سووریاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ درێژه‌ ده‌كێشێت به‌و پێیه‌ی وڵاتانی زلهێز ده‌ستییان له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌رداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له‌به‌ر چاو بگرێت".

راشیگه‌یاند، پێویسته‌ كورد له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ناتوانرێت وه‌ك شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌ و گوتی: "ده‌بێت كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت و ببێته‌ خاوه‌ن بڕیاری خۆی و ئه‌مه‌ریكاش پاڵپشتی بكات".