"ئەكتەرە ژنەكانی ئێران ھەموویان ئانجێلیناجوولین"
بە گوتەی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی پەیوەندییەكانی ئەو درامایە تیچووەكەی 12 ملیار تمەنی ئێرانی بووە.
K24- ھەولێر:
فەرەجوڵڵا سەلاحشوور دەرھێنەری درامای یوسفی پەیامبەر كۆچی دواییكرد.
سەلاحشوور دەرھێنەری ناوداری ئێران لە تەمەنی 63 ساڵیدا بەھۆی تووشبوون بە نەخۆشی ھەناسەسواریی كۆچی داوییكرد.
بە گوێرەی راپۆرتێک، سەلاحشور كە لە 17ی ئەم مانگە بە ھۆی لە كار كەوتنی سییەكانییەوە لە بەشی چاودێریی تایبەتی ئەخۆشخانەی بەقییەتوڵڵا خەوێندرابوو، ئەم بەیانییە لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدا.
ئەم درھێنەرە ئێرانییە ساڵی رابردوو لێدوانێكی توندی دژی ئەكتەرە ژنەكانی سینەمای ئێران دابوو ھەر بۆیە لە لایەن ئەكتەرەكانی سینمای ئێرانەوە رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە.
سەلاحشوور سەبارەت بە ژنانی ئەكتەری سینمای ئێران گوتبووی: ھەر كام لە ئەكتەرە ژنەكانی ئێران بۆخۆیان "ئەنجیلینا جوولییەكەن" و سینمای ئێران شوێنی"بێ ئەخلاقییە".
ئەم دەرھێنەرە چالاكییەكانی خۆی لە ساڵی 1983وە دەستپێكردووە و زیاتر فیلمی ئایینیی و مێژوویی لەسەر بنەمای چێرۆكەكانی قورئان بەرھەمھێناوە.
دیارترین فیلمەكانی ئەم دەرھێنەرە بریتین لە پیاوانی ئانجلۆس، ئەیوبی پەیامبەر و یوسفی پەیامبەر.
رامای یوسفی پەیامبەر كە لە چەند کەناڵێکی کوردیی و كەناڵەکانی وڵاتانی عەرەب، تاجیكستان، پاكستان و ئەفغانستان بڵاوكرایەوە، لە 45 ئەڵقەدا ژیانی یوسفی پەیامبەر دەخاتەڕوو.
لەو درامایەدا مستەفا زەمانیی رۆڵی یوسفی پەیامبەر دەبینێ و و مەحموود پاكنیا رۆڵی باوکی یوسفی پەیامبەر دەبینێ.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی پەیوەندییەكانی ئەو درامایە تیچووەكەی 12 ملیار تمەنی ئێرانی بووە کە دەکاتە نزیکەی (35) ملیۆن دۆلار.
بڕیارە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی ئەم دەرهێنەرە سبەی لە ئێران بەرێوەبچێت.
سەرچاوە: رادیۆ زمانە، وەرگێڕان: لەیلا قادریی
