يه‌په‌گه: داعش هێرشيكرده سه‌ر گرێسپى
رێدوور خه‌ليل، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش هێرشيانكردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ى گرێسپى هاوسنوورى توركيا.
K24 – هه‌ولێر:
رێدوور خه‌ليل، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش هێرشيانكردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ى گرێسپى هاوسنوورى توركيا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌په‌گه، هێرشه‌كه سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016 ئه‌نجامدراوه.
گوتيشى: يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى ئاسايش توانيويانه هێرشه‌كه‌ى داعش تێكبشكێنن و له چه‌ند خاڵێكدا، چه‌كداره‌كانى داعش گه‌مارۆ بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، توانراوه هێرشه‌كه بشكێندرێت، به‌ڵام تا ئێستا ديار نييه چه‌ند چه‌كدارى داعش له ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا كوژراوون.
ساڵى رابردوو، يه‌كينه‌كان توانيان ناوچه‌ى گرێسپى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكه‌ن و ئه‌و ناوچه كوردستانييه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
رێدوور خه‌ليل روونيكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش له سنوورى توركياوه هاتوون و به‌شێكيشيان له سنوورى ره‌ققه‌وه روويان له ناوچه‌كه كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ