توركيا له ئاگربه‌سته‌كه‌ى سووريا نيگه‌رانه
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياش نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌وه راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا خرايه بوارى جێبه‌جێكرده‌وه، سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياش نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌وه راگه‌ياند.
ئيبراهيم كالين، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره به پارێزه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى كه راگه‌يه‌ندراووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن هێورى زياتريان به خۆوه بينيوه، دواى ئه‌وه‌ى به هۆى پشتيوانى ئه‌مريكا له يه‌په‌گه، ئه‌و په‌يوه‌ندييانه روويان له گرژى كردبوو.
به گوێره‌ى بڕيارى رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ئاگربه‌ستى سووريا، كاتژمێر 22:00 به كاتى گرينچ، 12ى شه‌وى هه‌ينى له‌سه‌ر شه‌ممه، 26/27ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، ئاگربه‌ست له سووريا كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ره‌ى نووسره، باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده له سووريا و رێكخراوى داعش، ئاگربڕه‌كه نايانگرێته‌وه.
كالين، گوتى: ئێمه له رووى بنه‌ماييه‌وه پشتيوانى له بڕيارى ئاگربه‌ست ده‌كه‌ين. به‌ڵام به‌داخه‌وه نيگه‌رانيين له باره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى ئاگربه‌سته‌كه له كاتێكدا شه‌ڕى سووريا هه‌ر درێژه‌ى هه‌يه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، پێويسته لايه‌نه ناكۆكه‌كان رێگه بكه‌نه‌وه بۆ گه‌يشتنى هاوكارى و كۆمه‌كى مرۆيى بۆ ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى گيريان خواردووه و لايه‌نه ناكۆكه‌كان گه‌مارۆى ئابووريان خستووه‌ته سه‌ريان.
ئه‌وه‌ى نيگه‌رانى توركياى زياتر كردووه، بڕوانه‌بوونى ئه‌و وڵاته‌يه به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه له لايه‌ن واشنتنه‌وه پشتيوانييان لێده‌كرێت و ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له نزيك سنوورى توركيا كۆنترۆڵكردووه و ده‌يانه‌وێت رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان داعش و ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا ببڕن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه توركيا به چڕى بۆردومانى ئه‌و هێزه كوردييه‌ى كرد به ئامانجى ئه‌وه‌ى هێزه‌كه نه‌توانێت پێشڕه‌وى زياتر بكات و نه‌گاته شارۆچكه‌ى ئه‌عزازى نزيك سنوورى توركيا كه كانتۆنى عفرين و كوبانێ و جزيره به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كوردستانى سووريا ده‌كاته يه‌كپارچه.
له باره‌ى ئاگربه‌سته‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به رۆيته‌رزى راگه‌ياندبوو، ئه‌وان ئاماده‌ن پابه‌ندى ئاگر به‌ست ببن. به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا هێرشيان كرايه سه‌ر ئه‌وان ماف به خۆيان ده‌ده‌ن به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كان بده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ