ئێران بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له سه‌ر سنووری سعودییه دروست دەکات
"هه‌وڵی گرنتیكردنی رێگه‌ی ناردنی چه‌ك ده‌درێت بۆ سووریا و لوبنان"
K24ـ هه‌ولێر
رۆژنامەیەکی سعودییە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی دەڵێ سوپای ئێران بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له شارۆچكه‌ی نخێب له پارێزگای ئه‌نیار دروست دەکات.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودییە لە زاری سەرچاوەکی سەربازییەوە دشڵێ: "هێزه‌كانی ئێران شارۆچكه‌ی نخێبیان لە پارێزگای ئه‌نبار (110 کم رۆژئاوای بەغدا) له نزیك سنووری سعودییه‌یان كردووه به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی".
به‌گوێره‌ی سەرچاوەکەی شەرقولئەوسەت: "له‌و شارۆچكه‌یه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق (كه میلیشیایه‌كی شیعه‌یه) له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه مەشقیان پێدەکرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ش دەکات: "به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی بۆ حزبوڵڵای لوبنان هێڵی گواستنه‌وه‌ی وشكانیی له پارێزگای ئه‌نباره‌وه بۆ سووریا و لوبنان بۆ ئێران گرنگه".
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "شارۆچكه‌ی نخێب له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵکراوە و ئێستا ته‌نیا فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به هێزه‌كانی شۆڕشی ئێران لەو شارۆچکە بوونیان هه‌یه كه قاسم سولێمانی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوو له نزیك سنووری عێراق و سعودییه به به‌شداریی نزیكه‌ی 20 وڵاتی عه‌ره‌بیی و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مانۆرێكی سه‌ربازیی بە سەرپەرشتیی سعودییە ئه‌نجامدا به ناوی "ره‌عد ئه‌لشیمال" و به هه‌زاران سه‌رباز له‌و مانۆره به‌شدارییان کرد.
وه‌رگێڕان: ن. ف