پزيسكى شۆڕشه‌كه‌ى خومه‌ينى كارتى سياسى نه‌وه‌كه‌ى ده‌سووتێنێت
له ئێرانێ‌دا رێگه به نه‌وه‌ى ئايه‌توڵڵا خومه‌ينى رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى نه‌درا، خۆى بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان کاندید بکات.
K24 – هه‌ولێر
له ئێرانێ‌دا رێگه به نه‌وه‌ى ئايه‌توڵڵا خومه‌ينى رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى نه‌درا، خۆى بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان هه‌ڵبژێرێت.
حه‌سه‌ن خومه‌ينى نه‌وه‌ى خومه‌ينييه، به‌ڵام شوراى نيگه‌هبان رێگه‌ى پێ نه‌دا خۆى بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان كانديد بكات، ئه‌مه نموونه‌يه‌كى ساده‌ى ئه‌و فشاره‌يه كه له ئێرانى ئه‌مڕۆدا ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و باڵه ريفۆرمخوازه‌ى ده‌يانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌يان هه‌نگاو به هه‌نگاو به رووى دنياى ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا بكرێته‌وه.
نووسه‌رى ئه‌ڵمانيايى ئۆلريچ ڤۆن شڤێرن، له وتارێكدا ورده‌كارى ئه‌و پرسه‌ى شيكردووه‌ته‌وه.
خومه‌ينى له ئێرانێ‌دا وه‌ك پيرۆز سه‌ير ده‌كرێت. له گوتارى فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌دا خومه‌ينى وه‌ك "پێشه‌وا" ناوى ده‌هێنرێت. هێنده پيرۆزى ده‌كه‌ن، ده‌يانه‌وێت بيگه‌يه‌ننه رێزى يه‌كێك له‌و دوازده پێشه‌وا مه‌زهه‌بييه‌ى له بيروباوه‌ڕياندا شيعه‌كان بڕوايان پێيان هه‌يه.
ئارامگه‌ى خومه‌ينى له باشوورى تاران، هاوشێوه‌ى كه‌ربه‌لا و ئارامگه‌ى "ئيمام" ره‌زا له مه‌شهه‌د له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌يرانى هه‌موو ساڵێكدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س رووى تێده‌كه‌ن و وه‌ك پيرۆز بۆى ده‌ڕوانن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسامييه ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور، رێگه‌ى نه‌دا نه‌وه‌كه‌ى ئه‌و، واته حه‌سه‌ن خومه‌ينى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى زۆرى پاڵێوراوى ئيسڵاحى به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن بۆ بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى رێبه‌رى.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له ئێران‌دا ده‌ستپێكرد و بڕياره ده‌نگده‌رانى ئێران ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى رێبه‌رى به‌يه‌كه‌وه هه‌ڵبژێرن.
له مه‌زهه‌بى شيعه‌دا، شوێنكه‌وتووانى مه‌زهه‌بگه‌را، ته‌نيا خودى ئيمامه‌كان به پيرۆز نازانن و ستايش و وێرديان بۆ ناخوێنن، به‌ڵكو نه‌وه‌ى ئيمامه‌كانيش هه‌ر به پيرۆز ده‌زانن. به‌ڵام سه‌يره بۆ خومه‌ينى به‌م ربه‌يه پێوانه نه‌كراوه.
شه‌رعييه‌تى ئايدۆلۆژى و مه‌زهه‌بيى
حه‌سه‌ن خومه‌ينى پياوێكى مه‌زهه‌بييه و ته‌مه‌نى 43 ساڵه، سه‌ر به سه‌ربازگه‌ى ئيسڵاحييه‌كانه كه حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك كۆمارى پێشووتريش عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى پێشه‌وايه‌تييان ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن خومه‌ينى له يه‌ك كاتدا شه‌رعييه‌تى ئايدۆلۆژى هه‌يه و هه‌روه‌ها شه‌رعييه‌تى مه‌زهه‌بيشى هه‌يه. هه‌ريه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانى و ره‌فسنجانى به هه‌وياى پشتيوانيكردنى خومه‌ينييه‌وه ده‌يانويست به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى رێبه‌ريدا زاڵ ببن.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نى له 88 پياوى مه‌زهه‌بى و له گه‌وره پياوانى مه‌زهه‌بى شيعه پێكهاتووه. ئه‌ركى گه‌وره راده‌په‌ڕێنێت، به تايبه‌تى ئه‌ركى هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى شۆڕش، له ئێستادا ته‌مه‌نى رابه‌رى ئێستاى وڵات 76 ساڵه و ته‌ندرووستى زۆر باش نييه. له 8 ساڵى داهاتوودا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ى ئه‌مجاره هه‌ڵده‌بژێردرێت، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه رابه‌رێكى نوێ بۆ شۆڕشى ئێران هه‌ڵبژێرێت.
به هه‌ر پاساوێك بوو، شوراى نيگه‌هبان ره‌تيانكرده‌وه، رێگه بده‌ن نه‌وه‌ى خومه‌ينى خۆى كانديد بكات. دواجار ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور له لايه‌ن پياوانى سه‌ر به ره‌وتى پارێزگارانه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
ئه‌وان لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ده‌يانه‌وێت خۆيان كانديد بكه‌ن. تاوه‌كو دڵنيا نه‌بنه‌وه له دڵسۆزى كانديده‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان، رێگه ناده‌ن هيچ كه‌سێك ده‌ربازى بێت.
دژايه‌تى نه‌يارانى رژێم
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى خومه‌ينى و سه‌ركه‌وتنى شۆڕش 1979، سه‌ره‌تا لايه‌نگرانى ده‌ستوورى و دواتر شيوعييه‌كان و ليبراڵييه‌كان و پاشانيش موجاهيدينى خه‌لق كرانه نه‌يارى شۆڕش و سه‌ركوتكران. دواتر چه‌مكى نه‌يارانى شۆڕش فراوانكرا و ئيسلامييه ميانڕه‌وه‌كان و چه‌پڕه‌وه‌كان و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيش وه‌ك نه‌يار ناسێندران و ئێستاش كار هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى ريفۆرمخوازه‌كان به فه‌رمى وه‌ك نه‌يارى شۆڕش بناسرێن.
دواى ئه‌وه‌ى له 2009 ناڕه‌زايه‌تى له دژى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئێران هاته ئاراوه، پارێزگاره‌كان كه‌وتنه خۆيان و باشتر له جاران يه‌كيان گرت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به نه‌يارى شۆڕش ناوزه‌د بكه‌ن، كه رابه‌رايه‌تى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانيان ده‌كرد. سه‌يره‌كه له‌وه‌دا بوو، ئه‌و رێسايه زوو كرايه ته‌وق و خرايه گه‌ردنى حه‌سه‌ن خومه‌ينى كوڕه گه‌وره‌ى ئه‌حمه‌دى كوڕى دووه‌مى رووحوڵڵا خومه‌ينى. مسته‌فا يه‌كێكى ديكه له كوڕه‌كانى خومه‌ينى بوو، به‌ڵام ئه‌و پێش هه‌ڵگيرسانى شۆڕش له ئێران مرد و گومانده‌كرێت له لايه‌ن هه‌واڵگرى شاوه كوژرابێت. له مسته‌فا ته‌نيا يه‌ك كوڕ به‌جێماوه، كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئه‌و سيستمه‌ى له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست ره‌تيده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كيى بوو بۆ ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن خومه‌ينى داوا بكات، خۆى سه‌رپه‌رشتيى مه‌زارگه‌ى باپيرى بكات و سه‌رپه‌رشتيى ده‌زگاى چاپ و په‌خشكردنى به‌رهه‌م و كه‌له‌پوورى نووسراوى خومه‌ينى باپيرى بكات. حه‌سه‌ن ماوه‌يه‌كى دوور و درێژه له سياسه‌ت دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى خوێندن بووه و توانيويه‌تى بگاته ئاستيى حوجه‌تولئيسلام.
پشتيوانى به زووتنه‌وه‌ى سه‌وز
بێده‌نگييه‌كه‌ى حه‌سه‌ن خومه‌ينى له باره‌ى سياسه‌ته‌وه زۆرى نه‌خاياند و دواى هه‌ڵبژاردنى 2009 بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئێران و ركابه‌رى نێوان مير حوسێن موسه‌وى و مه‌هدى كه‌ڕوبى و مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، پشتيوانى خۆى له پاڵێوراوانى سه‌وزپۆش ياخود ئيسڵاحييه‌كان كرد و دژايه‌تييه‌كى بێوێنه‌ش كرا له لايه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه.
ئه‌و دژايه‌تييه له حوزه‌يرانى 2010دا و له كاتێكدا مه‌راسيمى يادكردنه‌وه‌ى كۆچى دوايى خومه‌ينى ئه‌نجامدرا، شوێنكه‌وتووانى پارێزگاره‌كان، هوتافيان له دژى حه‌سه‌ن خومه‌ينى ده‌كێشا و ده‌يانوت مه‌رگ بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى شۆڕش، مه‌رگ بۆ دووڕووه‌كان. ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى زۆرى ئيسڵاحييه‌كانى به دوادا هات.
كاتێك ئه‌مساڵ له مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوودا، حه‌سه‌ن خومه‌ينى ويستى خۆى بۆ ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان كانديد بكات، جارێكيديكه هێرشى كرايه‌وه سه‌ر و ته‌نانه‌ت گومانيشيان له تواناى زانستيى و شاره‌زايى حه‌سه‌ن له مه‌زهه‌بى شيعه خسته‌ڕوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، حه‌سه‌ن خومه‌ينى رايگه‌ياند، ئه‌و به‌رگرى له سيستمى كۆمارى ئيسلامى و بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشى ئيسلامى ده‌كات و تا مردن له پێناو هێنانه‌دى وه‌سيه‌تى باپيريدا تێده‌كۆشێت.
له وه‌ڵاميدا، حسێن شه‌ريعه‌تمه‌دارى، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى كه‌يهان، له سه‌روتارى رۆژنامه‌كه‌دا نووسيى بووى: ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى راسته‌قينه‌ى خومه‌ينييه، حه‌سه‌ن نييه، به‌ڵكو نمر باقر ئه‌لنمره، كه له 3ى مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه‌وه له‌سێداره‌درا.
ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
ئه‌و مژاره ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه رۆڵى سه‌ره‌كى ناوى خومه‌ينى له سياسه‌تى ئێران‌دا به‌ره‌و سێبه‌ر ده‌كشێت. ئه‌مه له كاتێكدايه هه‌موو سه‌ربازگه‌كانى ئێران ياخود ره‌وته‌كانى پشت به بنه‌ماكانى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌به‌ستن، مه‌به‌ستيان له‌و كاره‌ش په‌رده‌پۆشكردنى سياسه‌ته‌كانيان و هه‌وڵدانيانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌وايه‌تى و خۆپيشاندان به‌وه‌ى ئه‌وان ميراتگرى راسته‌قينه‌ى ئيمامن، به‌ڵام ئه‌وه روونه هه‌مووان ته‌نيا به وته پابه‌ندى وه‌سيه‌ته‌كانى خومه‌ينين و ته‌نيا كار به‌و ده‌قانه ده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆياندايه.
ئه‌وه‌ى له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدايه و هه‌ژموونى به‌سه‌ر سياسه‌ت و ئابوورى ئێرانه‌وه هه‌يه، دواجار ئه‌و بڕيار ده‌دات و قسه‌ى كۆتايى ده‌كات.
هه‌ربۆيه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه نه حه‌سه‌ن و نه هيچ يه‌ك له كانديده دوورخراوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، ناتوانن بسه‌لمێنن ئه‌وان توانست و شياوێتى چوونه پێشه‌وه‌يان هه‌يه و ناشتوانن داواكانى خۆيان بگه‌يه‌ننه جێ به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى 2009 روويدا و ئيسڵاحييه‌كان نه‌يانتوانى هيچ كارێك بۆ رزگاركردنى خۆيان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: قه‌نته‌ره
و: ئ.هـ