سه‌در داوا له چه‌كداره‌كانی ده‌كا به‌رگریی له به‌غدا بكه‌ن
داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب له رۆژئاوای به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له لیوای به‌غدای سه‌ر به سریه‌كانی سه‌لام كرد كه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدایه، خۆیان ئاماده بكه‌ن و به‌رگریی له به‌غدای پایته‌خت بكه‌ن.
له راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی سه‌در رایگه‌یاند: "زۆر هۆشداریمان دا به‌غدا مه‌ترسیی له‌سه‌ره، به‌ڵام گوێیان پێ نه‌درا"، داواشیكرد: "لیوای به‌غدای سه‌ر به سریه‌كانی سه‌لام له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی به‌رگریكردن بن له به‌غدا".
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق رایگه‌یاند: "بۆ كۆنتڕؤلكردنهوهی ناوچه‌كه له ده‌ستی داعش، هێزێكی سه‌ر به ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر گه‌یشتووه‌ته سایلۆی خان زاری سه‌ر به ئه‌بوغرێب له رۆژئاوای به‌غدا".
عوسمان نه‌وواف سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له قه‌زای ئه‌بوغرێب (20كم رۆژئاوای به‌غدا) پێشتر رایگه‌یاندبوو: "به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هیتاویین كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سوننه مه‌زهه‌بن كه ئه‌مڕۆ داعش هێرشه كردووه‌ته سه‌ر، هێزه‌كانی سوپای عێراق پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان ئه‌نجامده‌دا".
پێشتر یوسف ئەلعەبادیی، لە راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان24)ی راگەیاند: "کۆمەڵێک لە چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ئەلعبادیی و هیتاویین لە شارۆچکەی ئەبو غرێب لە نزیکی شاری بەغدا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه: "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب كشاونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: قودسی عه‌ره‌بی له ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ ، و: م.ح