له شيراز خۆى كانديد كردووه و له عێراق هه‌راى ناوه‌ته‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه زار‌ع، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا به تايبه‌تى فه‌يسبووك، كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى لاى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه له عێراق درووستكردووه.
K24 – هه‌ولێر:

زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ى وێنه‌كه‌يان بينيوه و لايكيان كردووه و كۆمێنتيان نووسيوه، سه‌رسامى خۆيان له باره‌ى جوانييه‌كه‌ى مه‌عسوومه‌وه ده‌ربڕيوه.
سايت و ماڵپه‌ڕه عێراقييه‌كانيش به بايه‌خه‌وه ئه‌و باسه‌يان رووماڵكردووه و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى مه‌عسوومه ئه‌وه‌يان نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو جوانييه‌كه‌ى سه‌رسامكاره.
هه‌ندێك له گه‌نجه عێراقييه‌كان هيوايان خواستووه له عێراقيشدا مه‌عسوومه‌يه‌كى له‌و جۆره خۆى كانديد بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى پێ بده‌ن.
يه‌كێك له به‌كاربه‌ران نووسيى بووى: هه‌ق وابوو مه‌عسوومه خۆى بۆ شاجوانى ئێران كانديد بكات، نه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
مه‌عسوومه له پۆسته‌ره‌كه‌يدا، كه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بڵاويكردبوويه‌وه، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ده‌نگى ژنانى ئێران له ئێستا و داهاتوودا.
وه‌ك له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه نووسراوه، مه‌عسوومه زار‌ع چه‌ند پۆست و پايه‌يه‌كى ديكه‌ى له سنوورى شيراز هه‌بووه.