مانه‌وه‌ى جه‌ننه‌تى هه‌وڵى گۆڕينى سياسه‌تى ئێران مايه‌پووچده‌كات
سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنى ريفۆرمخوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامييدا له شارى تارانى پايته‌خت، به‌ڵام ئاماده‌گى ئه‌و باڵه سياسييه‌ى ئێران هيچ شتێك له سياسه‌تى ئێران ناگۆڕێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنى ريفۆرمخوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامييدا له شارى تارانى پايته‌خت، به‌ڵام ئاماده‌گى ئه‌و باڵه سياسييه‌ى ئێران هيچ شتێك له سياسه‌تى ئێران ناگۆڕێت، به‌و پێيه‌ى سياسه‌ت له ئێران‌دا له ژێر هه‌ژموونى زۆرى عه‌لى خامه‌نه‌ئى و پياوه توندڕه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته له پێشيانه‌وه ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تى كه سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌نجوومى پاراستنى ده‌ستوورى وڵاته.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه نيمچه فه‌رمييه‌كان له شارى تاران‌دا باڵى ريفۆرمخوازان، كه له لايه‌نگرى سه‌رۆك كۆمار حه‌سه‌ن رووحانين و ليستى "هيوا"يان پێكهێنابوو، توانيان هه‌موو كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى شوورا له‌و شاره به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌رۆكى ليستى پارێزگاره‌كان، كه غولام عه‌لى حه‌داد عادل بوو، له ريزبه‌ندى 31ه‌مدايه، ئه‌مه له كاتێكدايه زياتر له سه‌دا نه‌وه‌دى ده‌نگه‌كان بژێردراوون.
به گوێره‌ى مه‌زنده و ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومه‌نى شورا كه 290 ئه‌ندامى هه‌يه ره‌نگه هاوسه‌نگييه‌كى تێدا بێت له نێوان ريفۆرمخواز و پارێزگاره‌كاندا.
له سه‌رووى ئه‌نجوومه‌نى شووراوه، له سيستمى سياسى مه‌زهه‌بييانه‌ى ئێران‌دا، ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى رێبه‌رى هه‌يه كه 88 ئه‌ندامى هه‌يه و هه‌شت ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به كرده‌وه زاڵه به‌سه‌ر ره‌وتى سياسه‌ت و ده‌وڵه‌تداريدا و زۆرتريش باڵى پارێزگاران و توندڕه‌وه‌كانى ده‌سه‌ڵات تێيدا باڵاده‌ستن.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان، هه‌ريه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانى و هاوپه‌يمانه‌كه‌ى عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى له به‌ده‌ستهێنانى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانيش پێشكه‌وتنيان به ده‌ستهێناوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، سێ له پياوانى توندڕه‌وى باڵى پارێزگاران كورسييه‌كانيان له ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان مسۆگه‌ر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه بريتين له ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور و يه‌كێك له مامۆستايانى شاره‌زاى حه‌وزه‌ى مه‌زهه‌بى قوم. دووه‌ميشيان محه‌ممه‌د يه‌زدى، ئه‌ندامى ئێستاى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و سێيه‌مشيان ته‌قى مسباح يه‌زدى، كه به يه‌كێك له كه‌سايه‌تييه مه‌زهه‌بييه دياره‌كانى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
ته‌نيا مانه‌وه و ئاماده‌گى ئايه‌توڵڵا جه‌ننه‌تى، له ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زاياندا، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى بوترێت ريفۆرمخوازى و خواسته‌كانى چاكسازى جگه له وه‌هم و تراويلكه‌ى به‌رچاوى رێبوار زياتر هيچ نيين.
جه‌ننه‌تى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور ده‌كات. نزيكترين كه‌سايه‌تى سياسى و مه‌زهه‌بييه له خامه‌نه‌ئييه‌وه و يه‌كێكه له گه‌وره داكۆكيكارانى سيستمى ويلايه‌تى فه‌قيهى ئێران، كه كراوه‌ته بناغه‌ى داڕشتنى ده‌ستوور و كۆى جومگه گرنگه‌كانى ژيان له ئێران‌دا و جه‌ننه‌تى نايه‌وێت هيچ سازشێك له باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى پۆستى رابه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێرانه‌وه بكات.
له رابردووش‌دا، ناوبراو به دژايه‌تيكردنى باڵى ريفۆرمخوازان ناسراوه و له‌وه‌شدا سڵى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه دژايه‌تى كوڕه‌كه‌ى خۆيشى بكات، كه ناوى عه‌لى جه‌ننه‌تييه و سه‌ر به ريفۆرمخوازانه.
يه‌كێكى ديكه له كوڕه‌كانى جه‌ننه‌تى پێشتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌يدا تۆمه‌تى په‌يوه‌ستبوونى به گرووپى موجاهيدينى خه‌لقى درايه پاڵ و له لايه‌ن پاسدارانه‌وه كوژرا.
هه‌روه‌ها جه‌ننه‌تى ئه‌ندامى دادگاى شۆڕشى ئيسلامى ئێرانه و ئه‌و دادگايه دواى رووخانى شاى ئێران پێكهێنرا و تێيدا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سدا سه‌پاندووه.
له 2009 دا، جه‌ننه‌تى پشتيوانى له سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و كاته مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كرد و دژى هه‌ريه‌ك له مير حوسێن مووسه‌وى و مه‌هدى كه‌ڕووبى گه‌وره به‌رپرسانى باڵى ريفۆرمخوازان وه‌ستايه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ