به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا: ئاگربه‌ست له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهاتن دایه
"حكوومه‌تی سووریا ئاگربه‌ستی پێشێلكرد"
K24ـ هه‌ولێر
به‌رپرسێكی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریای تۆمه‌تباركرد به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا.
سه‌رۆكی شاندی ده‌سته‌ی باڵای دانووستانكار، ئه‌سعه‌د ئه‌لزوعبی كه له لایه‌ن سعودییه‌وه پشتیوانیی لێده‌كرێت گوتی: "به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كه پێشێلكارییه بۆ ئاگربه‌ست لە نێوان لایه‌نه‌كان له سووریا و له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه، رووبه‌ڕووی كۆتاییهاتن بووه‌ته‌وه".
ده‌شڵێ: "به‌رهه‌ڵستكاری سووریا بۆ پاراستنی گه‌لی سووریا، چه‌ندین جێگره‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات".
ئه‌لزوعبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "بۆ هێنانه كایه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژه‌كان، هیچ ئاماژه به‌دی ناكرێت كه به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێویسته له حه‌وتی ئادار ده‌ستپێبكاته‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی سووریا رێگایه‌كی ستراتیجیی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووریا، سوپای حكوومه‌تی سووریا توانیوێتی رێگەی سه‌ره‌كیی شاری حه‌له‌ب له ده‌ستی داعش رزگار بكات و جه‌نگ له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه روویدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه رووسیا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له سووریا "پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه" به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه دیاره كه ئاسان نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوته‌بێژی پەرلەمانی رووسیا (كرملین)، دیمه‌تری بیسكۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "سه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رووسیا و ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاوه رایانگه‌یاند كه ئاگربه‌ست ئاسان نابێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، وه‌رگێڕان: ن.ف