په‌نابه‌ران هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی مەکدۆنیا ده‌ده‌ن
"زۆربه‌یان په‌نابه‌رانی عێراق و سووریا‌ن"
K24ـ هه‌ولێر
پۆلیسی مه‌كدۆنیا گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێنا له دژی سه‌دان په‌نابه‌ر كه ده‌یانویست به‌شێویه‌كی نایاسایی سنووری یۆنان ببه‌زێنن و دەربازی یۆنان بن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پۆلیس لە هه‌وڵ دایە بۆ بڵاوه‌پێكردنی سه‌دان په‌نابه‌ر له به‌رده‌م ده‌رگایه‌كی سنووری یۆنان لەگەڵ مەکدۆنیا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسەکە ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه داوا ده‌كه‌ن رێگایان پێبدرێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ربازبن، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌و وڵاته رێگه‌یان پینادات.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، 300 په‌نابه‌ری عێراق و سووریا هه‌وڵیاندا بۆ به‌زاندنی دیواری سنووریی نێوان یۆنان و مه‌كدۆنیا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌رهه‌ڵستیان كردووه.
په‌نابه‌ران توانیویانه به‌ربه‌ستی ئه‌منیی پۆلیسی یۆنان ببەزێنن و به‌شێك له دیواره‌كه برۆخێنن.
ئه‌مه له كاتێكدایه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركل رایگه‌یاند، له ژێر فشاری په‌نابه‌ران، ئه‌وان یۆنان به ته‌نیا جێناهێڵن.
ئەنجێلا مێرکڵ له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی ( ئه‌ی ئار دی) ئه‌ڵمانیا گوتی: "جار به جار هه‌ست به بێ هیوایی ده‌كه‌م، كاره‌كان له‌سه‌رخۆ به‌رێوه‌ده‌چن، له ئه‌وروپا به‌رژه‌وه‌ندیی جیاواز هه‌یه و كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌كه".
مێركڵ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه: "هیچ پلانێكی دیكه نییه بۆ ئامانجه‌كه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماه‌ری په‌نابه‌ران به هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نابن ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی په‌ناخوازانی سنووردار كرد، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌رچی له توانانمدابێت بیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا چاره‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ بدۆزێته‌وه".
وه‌رگێڕان: ن.ف