باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ژیانی 1.5 ملیۆن هاوڵاتی له مه‌ترسیدایه
مه‌ترسییه‌كانی رووخانی به‌نداوه‌كه زیاتربوونه

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، داوای به‌ردانه‌وه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاوی گلدراوی به‌نداوی موسڵ ده‌كات و رایگه‌یاندووه، ژیانی 1.5 ملیۆن هاووڵاتییه، له مه‌ترسیدایه.
مه‌ترسییه‌كانی رووخانی به‌نداوی موسڵ، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زیاتر بووه و هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاووڵاتییان موسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق و به‌غدای پایته‌ختیش ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر لێواری رووباری دیجله و به رووخانی به‌نداوه‌كه‌ش به‌شێكی زۆری به‌غدا ژێرئاو ده‌كه‌وێت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداش ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی شاره‌زایان، به‌نداوی موسڵ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ناچه‌سپاو دروستكراوه و بناغه‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به‌هۆی گوشاری ئاوی گلدراوهوه رووبه‌ڕووی داخوران ده‌بێته‌وه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ساڵی 2014 و راگرتنی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه، ئه‌گه‌ری رووخانی به‌نداوه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له راگهیهندراوێكهدا ده‌ڵێت: "هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر كاتی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوی موسڵ نییه".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌مانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاوی گلدراوه‌ی به‌نداوه‌كه، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ رزگاركردنی ژیانی هه‌زاران هاووڵاتی له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رووخانی بهنداوهكهدان".
به بۆچوونی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌سته‌مه له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه بتوانرێت ژیانی 1.5 ملیۆن كه‌س رزگاربكرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر له شوێنهكانییان نه‌گوازرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت به‌شێك له دانیشتووانی شاره‌كانی موسڵ و تكریت، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر لێواری رووباره‌كه دووربكهنهوهو داوا له دانیشتووانی سامه‌را ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی ژێرئاوكهوتنییان لێده‌كرێت، 16 كیلۆمه‌تر دووربكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "رووبه‌رێكی زۆری خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه‌ش، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لافاو له به‌غدا هه‌ڵده‌ستێت و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها كاره‌با له سه‌رجه‌م عێراق ده‌پچڕێت".
ئێستا به‌نداوه‌كه، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و حكوومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی رووخانی به‌نداوه‌كه، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "تریڤی" ئیتاڵی مۆركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق گوتی: "حكوومه‌تی عێراق پلانی فریاگوزاری بۆ سه‌لامه‌تی نیشتمانی داڕشتووه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ناوخۆییه‌كانیش، وڵاتانی جیهان هاوكاری عێراقیان كردووه".