نەتەوە یەكگرتووەكان ھۆشداریی روودانی كارەساتێكی مرۆیی دەدات
نزیكەی 24 ھەزار كۆچبەر لەسەر سنوورەكانی یۆنان بەبێ بوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزاریی ماونەتەوە
K24 - ھەولێر:
ئادراین ئێدوارد، گوتەبێژی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ھۆشداریی دا لە ئەگەری روودانی كارەساتێكی مرۆیی بەھۆی كۆبوونەوەی بەلێشاوی كۆچبەران لەسەر سنوورەكانی یۆنان و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.
گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نزیكەی بیست و چوار ھەزار كۆچبەر لەسەر سنوورەكانی یۆنان بەبێ بوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزاریی ماونەتەوە و بارودۆخی زۆربەیان خراپە.
ئەو بارودۆخەی كۆچبەران لەسەر سنوورەكانی یۆنان و مەگدۆنیا ھەفتەی رابردوو لە كاتێكدا دروست بووە كە ئەو وڵاتانە سنوورەكانیان بە رووی كۆچبەران داخستووە و رێگەیان بە دەربازبوونی كۆچبەران نەداوە بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.
بەھۆی شەڕ و نائارامییەكانی سووریا و عێراق وڵاتانی باكووری ئەفریقا لێشاوێكی گەورەی كۆچبەران روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، رۆژانە بە ھەزاران كۆچبەر بە رێگەی دەریا خۆیان دەگەیەننە سنوورەكانی وڵاتانی رۆژئاوا، بەڵام بەشێك لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەوروپا سنووەركانیان توندكردووە، له چهند رۆژی رابردوو، پۆلیسی مهكدۆنیا گازی فرمێسكڕێژیان بهكارهێنا له دژی سهدان كۆچبەر كه دهیانویست بهشێویهكی نایاسایی سنووری یۆنان ببهزێنن و دەربازی مەکدۆنیا بن.
سەرچاوە: NATIONS UNIES، داڕشتنەوە: ش، م