سانا: ته‌زووی كاره‌با له هه‌موو پارێزگاكانی سووریا پچڕا
"به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه و تیمه‌كانیش له هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌یدان"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا (سانا) سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بڵاویكرده‌وه كاره‌با له هه‌موو پارێزگاكانی سووریا بڕاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای سووریا به ئاژانسیی (سانا) راگه‌یاندووه: "ته‌زووی كاره‌با له هه‌موو پارێزگاكانی وڵات پچڕاوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتی: "تیمه‌كانی چاككردنه‌وه ده‌ستیان به‌كار كردووه هۆكاری ئه‌و پچڕانه له ناكاوه‌ی ته‌زووی كاره‌با بزانن، تا به زووترین كات چاره‌سه‌ربكرێن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ته‌زووی كاره‌با بگه‌ڕێندرێته‌وه".
گه‌واهیده‌رێك بۆ ئاژانسیی رۆیته‌رز دووپاتیكردووه‌ته‌وه: "كاره‌بای دیمه‌شی پایته‌خت بڕاوه".
لای خۆیه‌وه روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "كاره‌با له زۆربه‌ی زۆری پارێزگاكانی وڵات بڕاوه، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش له به‌شێكی وڵات وه‌ستاوه".
له ئازاری 2011 سووریا كه‌وتووه‌ته ناو شه‌ڕێكی ناوخۆی خوێناویی و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون، هاوكات زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
و: م.ح