داعش دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان ئوردن و عێراقی "لەدەستدا"

"چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئوردنە چوونە نێو خاکی سووریا"

K24- هەولێر

روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەروازەی سنووریی تەنەفیان لە نێوان ئوردن و عێراق لە بندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش دەرکرد.

روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ کە رێکخراوێکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی سووریایە راشیگەیاند: "چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دوێنێ هەینیی، دەروازەی سنووریی تەنەفیان لە نێوان ئوردن و عێراق لە بندەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش دەرکرد".

روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ گوتیشی: "چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئوردنە چوونە نێو خاکی سووریا و دەروازەکەیان لە بندەستی چەکدارانی داعش دەرکرد".

رێکخراوی داعش لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 وە دەستی بەسەر دەروازەی سنووریی تەنەفدا گرتووە کە لە دیوی عێراقەوە کەوتووەتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە ناوی دەروازەی وەلیدە و تاکوو مانگی پێنجی ساڵی رابردوو تاقە دەروازەی سنوریی نێوان حکوومەتی سووریا و عێراق بوو.

دەروازەی سنووریی تەنەف-وەلید لە نێوان عێراق و سووریا نزیکەی 240 کم لە شاری تەدموری سووریاەوە دوورە کە لە بندەستی داعشدایە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش هێشتا دەروازەی سنووریی ئالبوکەمالیان لە نێوان عێراق و سووریا و نزیکی شاری دیرەزوور لە بندەستدایە.

ئا: ئا ، ف