بۆچی هەندێک وشەت بیردەچێتەوە هەست دەکەی هێشتا لەسەر زارتە؟

K24- هەولێر

کاتێک وشەیەک لەسەر زارتە و لە بڕێکدا بیرت نایەتەوە وشەکە چییە، ئەگەر هەیە توشی شۆک بی، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێ ئەم دیاردەیە زۆرمان پێ بڵێ لە بارەی شێوازی کارکردنی بیرتەوە.

ئایا قەد بەم دۆخە تیپەڕیوی و هەستت کردووە وشەیەک هەیە بیرت نایەتەوە چی بوو لە کاتێکدا پێش چەند چرکەیەک لەسەر زارت بوو؟

زۆربەمان بەم دۆخە تێپەڕیوین، ئەمەش دۆخێکی ئاساییە لەو کاتەیت هەست دەکەیت شتێک مێشکت رادەگرێ و ناهێڵێ وشەکەت بیربێتەوە، ئەو کاتەی ئەمە روودەدات زۆر جار پەنا بۆ وشەی دیکە و هاوشێوەی ئەو وشەیە دەبەین کە بیرمان چووەتەوە بۆ ئەوەی بۆشاییەکە پڕبکەینەوە.

ئەم دۆخە ئاماژەیەکە بۆ حەزی مرۆڤ بۆ لە بیرکردنی کەسانێک و چەند شتێک، ئەو دیاردە تایبەتە لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەگوترێ (lethologica) لیسۆلۆجیکا، کە وشەیەکی یۆنانییە و پێشگرەکەی (letho) بە واتای لەبیرکردنە و پاشگرەکەشی (logica) بە واتای وشەیە.

هۆکاری ئەم دۆخە بریتییە لەوەی مێشکی مرۆڤ تەواو هاوشێوەی کۆمپیوتەر کار ناکات، چونکە لە کۆمپیوتەردا زانیارییەکان بە شێوەیەکی رێکخراو ئەمبار دەکرێن و بە تەنیا کلیکێک دەهێنرێنەوە، ئەمش شێوازەش لە کارکردنی مێشکی مرۆڤ تەواو جیاوازە.

تۆم ستافۆرد، پسپۆری نانستی دەروونیی دەڵێ: "بیری مرۆڤ توانای سەرسورهێنەری هەیە، بەڵام بیر تەنیا وەڵامی ئەو چەند شتە دەداتەوە کە ئێمە بەکاریاندێنین بۆ بەستنەوەی زانیارییەکانمان و ئەو زانیارییانەی کە تازە وەریان دەگرین و دەمانەوێ دواتر بیرمان بێنەوە، ئەمەش پەیوەندیی بە گرنگیی ئەو ززانیارییانەوە نییە.

هاوکات وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو وشانەی کە دەیانزانین دەکرێ زۆر ئەستەم بێ، بۆ نموونە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد بە زمانی ئینگلیزی نزیکەی 600 وشەی لەخۆگرتووە، بەڵام ئەم وشانە تێکرای وشەکانی زمانی ئینگلیزی نین.

ژمارەی وشە ئەکتیڤەکان کە کەسێکی تەمەن مامناوەند لە ئاخاوتنەکانی بەکاریان دەهێنێ یان لە نووسیندا بەکاریان دەهێنێ لە راستیدا زۆر کەمترە لەوەی کە لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردا هەیە و زۆرجار لە 50 هەزار وشە تێناپەڕێ، وەک دەیڤید کریستاڵ، نووسەری پسپۆر لە زانستی زمان دەڵێ.

ئەمەش بەو واتایەیە وشەی زۆر هەن مرۆڤ واتایان دەزانێ، بەڵام لە ئاخاوتنەکانی و نووسینەکانیدا رۆژانە بەکاریان ناهێنێ، بۆیە ئەم وشانە کە بەکاریان ناهێنێ زۆر جار ئەو وشانەن کە مرۆڤ بیری دەچێتەوە لە کاتێکدا هەست دەکات لەسەر زارێتی و دووچاری ئەو دۆخە دەبێتەوە.

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل