يه‌په‌گه: به هۆى ته‌قه‌ى سه‌ربازانى توركياوه شه‌ڕڤانێك بريندار بوو
به‌رپرسێكى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه - YPG) رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى توركيا له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه ته‌قه‌يان له يه‌كه‌يه‌كى هێزى يه‌كينه‌كان كردووه. به‌و هۆيه‌وه يه‌كێك له شه‌ڕڤانانى يه‌په‌گه بريندار بووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه - YPG) رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى توركيا له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه ته‌قه‌يان له يه‌كه‌يه‌كى هێزى يه‌كينه‌كان كردووه. به‌و هۆيه‌وه يه‌كێك له شه‌ڕڤانانى يه‌په‌گه بريندار بووه.
رێدوور خه‌ليل، به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێزه‌كانى سوپاى توركيا ته‌قيان له چه‌ند گه‌ريلايه‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كردووه له نزيك شارى قاميشلۆ و به‌و هۆيه‌وه يه‌كێك له گه‌ريلاكان بريندار بووه.
ئاشكراشيكردووه، هێزى يه‌كينه‌كان وه‌ڵامى ته‌قه‌ى سه‌ربازانى سوپاى توركيايان داوه‌ته‌وه و ره‌وشه‌كه نائارام بووه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل هێزێكى كوردييه و له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا پشتيوانيان لێده‌كرێت.
پشتيوانى ئه‌مريكا له يه‌په‌گه بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى توركيا.
له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، داوايكرد، ئه‌مريكا له نێوان توركيا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه - YPG)، يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوودا ئه‌مريكا به فه‌رمى رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له راوێژكارى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و هێزه كوردييه بكه‌ن له شه‌ڕه‌كانييدا دژ به رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش.
به هۆى پشتيوانييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه، ئه‌و هێزه كوردييه توانى به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌عزاز له نزيكترين خاڵى سنوورى توركيا پێشڕه‌وى بكات و به‌و هۆيه‌وه له 10 رۆژى كۆتايى مانگى شوباتدا، تۆپخانه‌كانى توركيا به چڕى كه‌وتنه بۆردومانى يه‌كينه‌كان و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆش رايگه‌ياند، به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه ناده‌ين ئه‌عزاز بكه‌وێته ده‌ست كورده‌كان.
به راى چاودێرانى ره‌وشى ئه‌منيى و سه‌ربازى سووريا، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز كه بووه‌ته ناوه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان كۆنترۆڵ بكات، ده‌توانێت كانتۆنه‌كانى عفرين له رۆژئاواى ئه‌عزاد و كوبانێ و جزيره له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌عزاز به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى 100 ساڵى رابردوودا پارچه‌ى كوردستانى سووريا ده‌كاته‌وه به يه‌ك هه‌رێمى جوگرافى به‌يه‌كه‌وه به‌ستراو و له‌وێشه‌وه ده‌توانێت بگاته سه‌ر ده‌ريا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز